رێبەری کۆماری ئیسلامیی ئێران رایگەیاند، ئەگەر ئەمریکا دەست لە پشتوانی ئیسرائیل هەڵبگرێت، تاوتوێی پێشنیازی ئەمریکا بۆ هاوکاری لەگەڵ ئێران “لە داهاتوودا” دەکەن. ئەمڕۆ دووشەممە 3ی تشرینی دووهەمی 2025، عەلی خامنەیی، رێبەری کۆماریی ئیسلامیی ئێران لە رێوڕەسمی ساڵڕۆژی هێرشکردنە سەر باڵیۆزخانەی ئەمریکا لە تاران رایگەیاند، “ناکۆکی کۆماری ئیسلامی و ئەمریکا ناکۆکییەکی …
زیاتر بخوێنەرەوەئەحمەد تورک: پرۆسەی چارەسەری بەهۆی پشتگیریی ئەردۆغان بەرەو پێش دەچێت
ئەحمەد تورک، سەرۆکی لەکارلادراوی گەورەشارەوانیی مێردین دەڵێت، پرۆسەی چارەسەری پرسی کورد لە تورکیا بەرەو پێش دەچێت، چونکە رەجەب تەیب ئەردۆغان، سەرۆککۆماری تورکیا پشتگیری دەکات. ئەحمەد تورک لە لێدوانێکدا بۆ میدیای نزیک لە دەسەڵات ڕایگەیاند، “تاوەکو ئەمڕۆ جگە لە مستەفا کەمال، بەڕێز ئەردۆغان ئەو کەسە بووە کە هێزی کاریگەری لە هەموو …
زیاتر بخوێنەرەوەسێ تەوەری گرنگ لە کۆبوونەوەی ئیمراڵی: پەیامی ئەردۆغان و قۆناغی نوێی پرۆسەکە
بڕیارە ئەمڕۆ شاندی ئیمراڵی بۆ دەیەمین جار لە ماوەی 11 مانگی ڕابردوودا سەردانی دوورگەی ئیمراڵی بکەن و لەگەڵ عەبدوڵا ئۆجەلان کۆببنەوە. لەم دیدارەدا کە گرنگییەکی تایبەتی هەیە، سێ تەوەری سەرەکی و چارەنووسساز دەخرێنە بەر باس و گفتوگۆ. ناوەڕۆکی کۆبوونەوەی ئەنقەرە ئەم سەردانە دوای دیدارێکی گرنگی شاندەکەیە لەگەڵ ڕەجەب تەیب ئەردۆغان، …
زیاتر بخوێنەرەوەگوتەبێژی سوپای پاسداران: هەنییە لەڕێگەی سیگناڵی مۆبایلەوە شوێنەکەی زانراوە و کراوەتە ئامانج
گوتەبێژی سوپای پاسدارانی کۆماری ئیسلامیی ئێران رایگەیاند، ئیسماعیل هەنییە، سەرۆکی مەکتەبی سیاسیی بزووتنەوەی حەماس مۆبایل و تابڵێتی هەبووە و لە رێگەی سیگناڵی مۆبایلەکەیەوە شوێنەکەی زانراوە و کراوەتە ئامانج. عەلی محەممەد نائینی، گوتەبێژی سوپای پاسداران لە چاوپێکەتنێکدا لەگەڵ میدیای وڵاتەکەی باسی چۆنیەتیی کوژرانی ئیسماعیل هەنییە، سەرۆکی مەکتەبی سیاسیی بزووتنەوەی حەماس لە …
زیاتر بخوێنەرەوەهاکان فیدان: پێویستە پەکەکە لە خاکی عێراق و سووریا و ئێران بکشێتەوە
وەزیرانی دەرەوەی عێراق و تورکیا لە بەغداد کۆبوونەوە و چەندین دۆسیەیان تاوتوێ کرد، لەوانە ئاسایش، ئاو و پڕۆژە ئابوورییەکان. وەزیری دەرەوەی تورکیا جەخت لەوە دەکاتەوە کە کاتی ئاشتییە و پێویستە پەکەکە لە خاکی عێراق و سووریا و ئێران بکشێتەوە. تاوتوێی دۆسیەی ئەمنی و پرسی پەکەکە فوئاد حوسێن، وەزیری دەرەوەی عێراق …
زیاتر بخوێنەرەوەقوتابییانی قوتابخانەی پەروین ئیعتسامی لە شاری جوانڕۆ لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان، دوای دوو قوتابخانەی دیكە سروودی شۆڕشگێڕی دەڵێنەوە
بەڕێوەبەری هەواڵگریی نیشتمانیی ئەمریکا: ستراتیژیەتی “گۆڕینی رژێم و و بنیاتنانی نەتەوە” لە ئیدارەی ترەمپدا کۆتاییهاتووە
تولسی گابارد، بەڕێوەبەری هەواڵگریی نیشتمانیی ئەمریکا دەڵێت، ستراتیژییەکی نوێی ئەمریکا لەئارادایە و سەردەمی سیاسەتی “گۆڕینی رژێم یان بنیاتنانی نەتەوە” کە بۆ دەیان ساڵ پەیڕەو دەکرا، لە سەردەمی دۆناڵد ترەمپدا بەتەواوی کۆتاییهاتووە. لە گوتەیەکدا لە دیالۆگی مەنامە، کە لووتکەیەکی ئەمنیی ساڵانەی باڵایە و لەلایەن پەیمانگەی نێودەوڵەتی بۆ توێژینەوەی ستراتیژی لە بەحرێن …
زیاتر بخوێنەرەوەفەرشاد گردەکانه، خەڵکی شاری کەنگاوەر لە پارێزگای کرماشان، توانی مێداڵیای زێڕی کێبڕکێکانی ئەورووپا لە بواری وەرزشی ڕەزمی بەدەست بهێنێت
ناوبراو ئەم شانازییەی پێشکەشی بنەماڵەی شەهیدانی کوردستان و هەروەها سێ گەورە شاری کوردستان، کەرکووك و عەفرین و ورمێ کرد.
زیاتر بخوێنەرەوەمەزڵووم عەبدی: پاڵپشتی جیهانی لە بەرخۆدانی کۆبانێ، هێمای یەکگرتوویی مرۆڤایەتی لە دژی تاریکی بوو
ژنراڵ مەزڵووم عەبدی، فەرماندەی گشتیی هێزەکانی سووریای دیموکرات (قەسەدە)، بە بۆنەی ١ی تشرینی دووهەم، ڕۆژی جیهانیی کۆبانێ، پەیامێکی لە پلاتفۆرمی ئێکس بڵاو کردەوە و رێزی لە فیداکارییەکانی گەل و هێزە پارێزەرەکانی شارەکە لە شەڕی دژی داعشدا کرد. عەبدی لە پەیامەکەیدا نووسی: «لە ڕۆژی جیهانیی پاڵپشتی لەگەڵ بەرخۆدانێ کۆبانی لە دژی …
زیاتر بخوێنەرەوەترەمپ نامەیەك بۆ ئێران دەنێرێت
ئیدارەی ئەمریكا نامەیەك ئاڕاستەی كۆماری ئیسلامیی ئێران دەكات و خواستی خۆی بۆ دەستپێكردنەوەی دانوستانەكان لەبارەی بەرنامە ئەتۆمییەكەی تاران نیشاندەدات. ماڵپەڕی بغداد الیوم، لەزاری چەند سەرچاوەیەكی دیپلۆماسیی ئێرانەوە بڵاویكردەوە، ئەمریكا لەڕێگەی سوڵتاننشینی عومان-ەوە نامەیەكی بۆ دەسەڵاتدارنی ئێران ناردوە بەمەبەستی دەستپێكردنەوەی دانوستانەكانی تایبەت بەپرسی بەرنامەی ئەتۆمی، كە ماوەی چەند مانگێكە ڕاگیراوە. بەگوێرەی …
زیاتر بخوێنەرەوە
قەندیل پرێس