به‌په‌له

admin_2gjg3n6q

روانگه‌ی سوری: توركیا سه‌ربازانی كه‌مكرده‌وه‌ و سوپای سوریا لە باکوری ڕەققە جێگیرکرا

لە نێو ئەو هەواڵانەی باس لە کەمبونەوەی ژماره‌ی سه‌ربازانی تورکیا و كه‌مبونه‌وه‌ی بنكه‌كانی بۆ سێ بنکەی سەرەکی دەکەن، هێزەکانی وەزارەتی بەرگری سوریا بەدرێژایی هێڵەکانی پێشەوە لە باکوری ڕەققە جێگیرکراون. روانگه‌ی سوری بۆ مافه‌كانی مرۆڤ بڵاویكرده‌وه‌، لە ماوەی چەند کاتژمێری ڕابردودا هێزەکانی وەزارەتی بەرگری سوریا بە درێژایی ئەو هێڵە پەیوەندییانەی کە …

زیاتر بخوێنەرەوە

دوای ٢٠٠ ساڵ ڕێورەسمی جەژنی چوارشەممەی سۆری کوردی ئێزدی لە ئەرمەنستان بەڕێوەدەچێت

قەندیل پرێس: یەریڤان جەژنی سەری ساڵی ئێزدییەكانە كە بە چوارشەممەی سۆر بەناوبانگە و بەدەستپێكی ساڵێكی نوێ‌ ئەژمار دەكرێت‌ و دوای زیاتر لە ٢٠٠ ساڵ لە کۆچبەریان کوردە ئێزدیەکانی ئەرمەنستان ڕێورەسمی جەژنی چوارشەممەی سۆر (سەرساڵی ئێزدی) بەڕێوەدەچێت و قەندیل پرێس بەشداری رێورەسەمەکە دەبێت . ڕێورەسمی جەژنی چوارشەممەی سۆر (چوارشەمبا سەرێ نیسانێ) …

زیاتر بخوێنەرەوە

هاكان فیدان: رێگا بە فیدراڵی نادرێت لە سوریا

هاكان فیدان وەزیری دەرەوەی توركیا ڕایگەیاند وڵاتەكەی ڕێگە بە هیچ جۆرە فیدراڵییەك لە سوریا نادات، هەروەها  ناكرێت هیچ پێكهاتەیەكی چەكداری لە دەرەوەی سوپای نیشتیمانی سوریا بێت. فیدان لە میانەی دیدارێكدا لە بارەگای پارتی داد و گەشەپێدانی دەسەڵاتداری توركیا، ئاماژەی بەوەشكرد، “هیچ پێكهاتەیەكی فیدراڵی لە سوریادا نابێت”، بەڵام بوونی كورد لە …

زیاتر بخوێنەرەوە

تورکیا داوای خۆبەدەستەوەدانی گەریلا دەکات

سوپای تورکیا لە باشوری کوردستان بە فڕۆکە، بڵاوکراوە بەسەر چیای ئاسۆسدا بڵاودەکاتەوە و داوای خۆبەدەستەوەدانی گەریلا دەکات. کامەران عوسمان، ئەندامی رێکخراوی سی پی تی ئەمریکی ڕاگەیاند: دوانیوەڕۆی ئەمڕۆ 18ـی نیسانی 2025، فڕۆکەکانی سوپای تورکیا بە درێژایی چیای ئاسۆس و لە دەووروبەری گوندەکانی “گەڵاڵە، باساوێ، سەفرە و زەروون” لە قەزای ماوەت …

زیاتر بخوێنەرەوە

سەردانی مەزڵوم عەبدی و ئەندامانی قەسەدە بۆ بەنداوی تشرین و بڕیاری کۆبوونەوە لەگەڵ هاوپەیمانە نێودەوڵەتییەکان

ئێوارەی ئەمڕۆ مەزڵوم عەبدی، فەرماندەی گشتیی هێزەکانی سووریای دیموکراتیک (قەسەدە) و ڕۆهلات عەفرین، ئەندامی فەرماندەیی گشتیی یەکینەکانی پاراستنی ژنان (یەپەژە)، لەگەڵ شاندێکی فەرماندەکانی قەسەدە و هێزەکانی هاوپەیمانیی نێودەوڵەتی، گەیشتە بەنداوی تشرین. وا بڕیارە لە بەنداوەکە لە نێوان شاندەکانی فەرماندەیی قەسەدە و هێزەکانی هاوپەیمانیی نێودەوڵەتی کۆبوونەوەیەک ئەنجام بدرێت.  

زیاتر بخوێنەرەوە

واشنتن پۆست چەند مەرجێکی ئەمریکای بۆ سوککردنی سزاکانی سەر سووریا بڵاوکردەوە

رۆژنامەی واشنتن پۆست لە راپۆرتێکدا داواکاریی ئیدارەی ترەمپ بۆ ئیدارەی نوێی سووریا ئاشکرادەکات، لە بەرامبەر هەڵگرتنی بەشێک لە سزاکانی لەسەر دیمەشق. رۆژنامە ئەمریکییەکە لە زاری بەرپرسێکی ئەمریکییەوە نووسیویەتی، لەکاتێکدا سەرۆکی ئەمریکا بیر لە کەمکردنەوەی هێزەکانی لە سووریا دەکاتەوە، چەند داواکارییەکیشی گەیاندووە بە حکومەتی راگوزەری سووریا. بەگوێرەی رۆژنامەکە، لە بەرامبەر جێبەجێکردنی …

زیاتر بخوێنەرەوە

نیویۆرک تایمز: ئەمریکا دەستیکردووە بە کشانەوە لە سووریا

رۆژنامەی نیویۆرک تایمز بە پشتبەستن بە سەرچاوە ئاگادارەکان رایگەیاند، ئەمریکا دەستیکردووە بە کشاندنەوەی سەدان سەربازی لە باکوور و رۆژهەڵاتی سووریا و سەرکردە سەربازییەکانی ئەمریکا پێشنیازیانکردووە تەنیا 500 سەربازی ئەمریکی لە سووریا بمێننەوە. بە گوێرەی راپۆرتێکی رۆژنامە ئەمریکییەکە، لەئێستادا ئەمریکا سێ بنکەی سەربازیی بچووکی خۆی لە باکوور و رۆژهەڵاتی سووریا داخستووە …

زیاتر بخوێنەرەوە