یسرائیل كاتز، وه‌زیری به‌رگریی ئیسرائیل رایده‌گه‌یه‌نێت، وڵاته‌كه‌ی له كاتێكدا پشتیوانی له هه‌وڵه دیپلۆماسییه‌كانی ئه‌مریكا له‌به‌رامبه‌ر ئێران ده‌كات، ره‌نگه “به‌مزوانه ناچار بێت جارێكی دیكه له‌دژی ئێران جوڵه بكات” بۆ له‌ناوبردنی ئه‌و “هه‌ڕه‌شانه”ی كۆماری ئیسلامی ئێران دروستیان ده‌كات.
یسرائیل كاتز، وه‌زیری به‌رگریی ئیسرائیل، ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه، له‌میانی رێوڕه‌سمی پله‌به‌رزكردنه‌وه‌ی یه‌كێك له فه‌رمانده‌كانی هێزی ئاسمانی وڵاته‌كه‌یدا وتی، “ئێران له‌ماوه‌ی یه‌ك ساڵی رابردودا، گورزی زۆر گه‌وره‌ی به‌ركه‌وت، ئه‌و گورزانه‌ی كه چه‌ندین ساڵ له هه‌مو رویه‌كه‌وه گه‌ڕاندیانه‌وه دواوه.”
له‌باره‌ی هه‌وڵه دیپلۆماسییه‌كان، یسرائیل كاتز وتی”دۆناڵد تره‌مپ، سه‌رۆكی ئه‌مریكا، به هه‌ماهه‌نگی له‌گه‌ڵ بنیامین نه‌ته‌نیاهو، سه‌رۆك وه‌زیرانی ئیسرائیل، سه‌رۆكایه‌تی هه‌وڵه‌كان ده‌كات بۆ ته‌واوكردنی ئامانجی ئۆپه‌راسیۆنه‌كه به‌شێوه‌یه‌ك كه گه‌ره‌نتی ئه‌وه بكرێت ئێران بۆ نه‌وه‌كانی ئاینده‌ش نابێته‌وه به مایه‌ی هه‌ڕه‌شه بۆ سه‌ر بونی ئیسرائیل و ئه‌مریكا و جیهانی ئازاد.”
وه‌زیری به‌رگریی ئیسرائیل وتیشی “پشتیوانی له‌م هه‌وڵانه ده‌كه‌ین و پاڵپشتی پێویستیان بۆ دابین ده‌كه‌ن، به‌ڵام ره‌نگه ناچار بین به‌مزوانه جارێكی دیكه جوڵه بكه‌ین بۆ ئه‌وه‌ی دڵنیابین له به‌ده‌ستهێنانی ئامانجه‌كان.”
قەندیل پرێس