موراد قەرەیلان، ئەندامی کۆمیتەی بەڕێوەبەری پە,کە,کە رایدەگەیێنێت، پرۆسەی ئاشتی ئێستا “هەڵپەسێردراوە و وەستێنراوە” و دەڵێت، بەبێ ئازادیی جەستەیی عەبدوڵڵا ئۆ,جە,لان و دابینکردنی گەرەنتی یاسایی، پرۆسەی چەکدانان جێبەجێ ناکرێت و داواش لە دەوڵەتی تورکیا دەکات واز لە “حیساباتی هەڵبژاردن” بهێنێت.
موراد قە,رە,یلان لە نوێترین هەڤپەیڤینیدا لەگەڵ میدیای پە,کە,کە تیشکی خستە سەر “پرۆسەی ئاشتی” کە لە 27ـی شوباتی 2025ـەوە دەستیپێکردووە و هۆشداری دا لەوەی زیاتر لە مانگێکە هیچ زانیارییەک لەبارەی عەبدوڵڵا ئۆ,جە,لانەوە نییە.
قە,ر,ەیلان دەڵێت: “نەبوونی دیدار لەگەڵ رێبەر ئا,پۆ نیشانەیەکی مەترسیدارە. وادیارە دەوڵەت دوای کۆبوونەوەی 27ـی ئاداری رابردوو، بڕیاری داوە هەنگاوەکان بوەستێنێت یان دوای بخات.”
قەرەیلان رەخنەی تووند لە لێدوانی بەرپرسانی ئاکپارتی و میدیاکانی نزیک لە حکومەت دەگرێت کە پە,کە,کە بە “نەنانی هەنگاو” تۆمەتبار دەکەن. ئەو دەڵێت، پە,کە,کە “ستراتیژیترین بڕیارەکانی مێژووی خۆی” داوە، لەوانە:
گۆڕینی مانیفێستۆ: لە کۆنگرەی 12ـەمیندا (مایسی 2025) پە,کە,کە مانیفێستۆی “رێی شۆڕشی کوردستان”ی گۆڕیوە بۆ مانیفێستۆی “کۆمەڵگەی کۆمۆناڵی دیموکراتیک” و کۆتایی بە ستراتیژی تێکۆشانی چەکداری هێناوە. سووتاندنی چەکەکان: لە 11ـی تەممووزی 2025 بە شێوەیەکی رێوڕەسمی چەکەکان سووتێنران. کشاندنەوەی هێزەکان: لە 25ـی ئەیلوولی 2025 پە,کە,کە کشانەوەی هێزەکانی لە ناوچە هەستیارەکانی باکووری کوردستان (تورکیا) راگەیاندووە.
قە,رە,یلان دەپرسێت: “کۆتاییهێنان بە تێکۆشانی چەکداریی رێکخستنێک کە 42 ساڵە بەردەوامە، بڕیارێکی ئاساییە؟ ئێمە ئەرکی خۆمان بێ کەموکوڕی جێبەجێ کردووە.”
“دەوڵەت تەنیا یاری بە کات دەکات”
سەبارەت بە هەڵوێستی دەوڵەتی تورکیا، قە,رە,یلان دەڵێت، هەموو ئەو هەنگاوانەی نراون تەنیا “بڕیاری کارگێڕی” بوون و هیچ بنەمایەکی یاساییان نییە. ئەو دەڵێت: “دەسەڵات بەڵێنی دابوو دوای جەژنی رەمەزان و لە مانگی نیساندا رەشنووسی هەنگاوە یاساییەکان بخاتە بەردەم پەرلەمان، بەڵام هیچی نەکرد.”
ئەو ئەندامەی بەڕێوەبەری پە,کە,کە چەند نموونەیەک دەهێنێتەوە کە دەبوو دەوڵەت وەک نیشاندانی جددییەت بیکات:
– ئازادکردنی سەڵاحەدین دەمیرتاش، عوسمان کاڤالا و جان ئاتالای بەپێی بڕیاری دادگای مافەکانی مرۆڤی ئەورووپا.
– کۆتاییهێنان بە “سیاسەتی قەیوم” بەتایبەت لەو شارەوانییانەی بڕیاری بێتاوانی بۆ سەرۆکەکانیان دەرچووە (وەک مێردین).
– گەڕانەوەی ئەو ئەکادیمیسیەنانەی بەهۆی داواکردنی ئاشتی لە کارەکانیان دوورخرابوونەوە.
مەرجەکانی چەکدانان و سەلامەتی گە,ر,یلا
قە,رە,یلان بە تووندی داواکاریی “سەرەتا چەک دابنێن پاشان یاسا دەردەکەین” رەتدەکاتەوە و دەڵێت: “ئەمە سەپاندنی ملکەچییە. لە ناوچەیەکدا کە درۆن و مووشەک تێیدا دەبارێت، چەکدانان بەبێ گەرەنتی یاسایی مەحاڵە.”
قە,رە,یلان ئاماژەی بەوەش کرد، ئەو 30 گە,ر,یلایەی چەکەکانیان سووتاند، چونکە هیچ رێگەیەکی یاسایی نەبوو بۆ گەڕانەوەیان، ناچار بوون بۆ پاراستنی گیانی خۆیان بگەڕێنەوە ناوچەکانی پە,کە,کە.
جەختیشی کردەوە: “بڕیاری چەکدانان لە کۆنگرەدا تەنیا بە یەک مەرج دراوە، ئەویش ئەوەیە کە دەبێت رێبەر ئا,پۆ ئازاد بێت و خۆی راستەوخۆ سەرپەرشتیی پرۆسەکە بکات.”
“ئۆجەلان تورکیای لە ئاگر پاراست”
موراد قە,رە,یلان تیشکی خستە سەر رۆڵی عەبدوڵڵا ئۆ,جە,لان لە سەقامگیریی ناوچەکە و گوتی: “ئەگەر پرۆسەکەی رێبەر ئا,پۆ نەبووایە، تورکیا نەیدەتوانی بەم ئارامییە رووبەڕووی قەیرانەکانی سووریا و ناوچەکە ببێتەوە. ئەو رێگری کرد لەوەی کورد و تورک ببنە قۆچی قوربانیی شەڕە هەرێمییەکان.”
قە,ر,ەیلان داوای لە رەجەب تەیب ئەردۆغان، سەرۆککۆماری تورکیا کرد کە “مۆرەکە لە دەستی ئەودایە” و دەبێت بڕیاری ستراتیژی بدات. گوتیشی: “تورکیا تەنیا بە هاوپەیمانی لەگەڵ کورد دەبێتە ئەستێرەی ناوچەکە، نەک بە عەقڵییەتی ئەمنی و نکۆڵیکردن. ئێمە سوورین لەسەر ستراتیژیی خوشک-برایەتی، بەڵام تاوەکو مەترسیی هێرش هەبێت، ئامادەکارییە سەربازییەکانمان رانەگرین.”
قەندیل پرێس