قەندیل پرێس – سلێمانی
دوای بڕیارەکەی دادگای فیدرالی لەبارەی دورخستنەوەی دانا ئەحمەد مەجید رێکخەری گشتی بزوتنەوەی گۆڕان و بە نایاسایی ناساندنی کۆنفرانسی بزوتنەووکە لە کەرکوک، ئەمرۆ 24ـی نیسانی 2026 یاسین حەمە عەلی، رێگەپێدراوی بزوتنەوەی گۆڕان (گردی زەرگەتە) لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەنوسیدا: بزوتنەوەی گۆڕان-گردەکە: گردی زەرگەتە خاوەنی شەرعی گۆڕانە.
یاسین حەمە عەلی ئاماژەی بەوە کرد؛ لە کۆمسیۆنی باڵای هەڵبژاردنی عێراق لە بەرژەوەندی گۆرانی گردەکە بڕیاریدا و دەستەی دادوەری بۆ هەڵبژاردنەکان داواکاری ئێمەیان پەسەند کرد.
هەمووکات ئێمە ئامادەبووین بۆ گەیشتن بە چارەسەر بەڵام بەداخەوە ئەمە نەکرا و چاوەڕێ دەکەین دامەزراوە فەرمییەکان هەستن بە جێبەجێکردنی ئەم بڕیارە، بەم نێزیکانە دامەزراوە فەرمییەکان بڕیار دەدەن کێ گۆڕانە و کێ گۆران نییە.
ڕۆژی پێنجشەممە 23ـی نیسانی 2026 دەستەی دادوەری هەڵبژاردنەکانی سەر بە ئەنجومەنی باڵای دادوەری، دیاریکردنی دانا ئەحمەد مەجید وەک رێکخەری گشتی بزوتنەوەی گۆڕانی هەڵوەشاندەوە.
لایەنی تانە لێدەر یاسین حەمە عەلی محەمەد ئەمین (نوێنەری ڕێپێدراوی بزووتنەوەی گۆڕان) بوو، کە بڕیارەکە دەربارەی تانەدان لە بڕیاری ئەنجومەنی کۆمیسیاران (ژمارە 2 بۆ ساڵی 2026) کە تایبەت بووە بە پەسەندکردنی ئەندامێتی (دانا ئەحمەد مەجید) لە بزووتنەوەی گۆڕان، ئەنجامەکەشی ئەوەبوو بڕیارەکە هەڵوەشایەوە و رێکخەری گشتی بزوتنەوەی گۆڕان دورخرایەوە.
قەندیل پرێس