ئەحمەد شەرع، سەرۆکی کاتیی سووریا دەڵێت، لە سووریای نوێدا سازش لەسەر یەکپارچەیی خاکی وڵات و سەروەریی دەوڵەت ناکەن و رێگە نادەن هیچ هێزێکی چەکدار یان ئیدارەیەک لە دەرەوەی چوارچێوەی دەوڵەتی ناوەندیدا هەبێت.
رۆژی دووشەممە، 30ـی ئاداری 2026، لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەڤانیی هاوبەشدا لەگەڵ فرێدریش مێرتس، راوێژکاری ئەڵمانیا؛ ئەحمەد شەرع دیدگای خۆی بۆ قۆناخی داهاتووی وڵاتەکەی خستەڕوو و گوتی: “تێڕاونیمان بۆ سووریای نوێ لەسەر بنەمای یەکپارچەیی خاکی سووریا و سەروەریی دەوڵەتە بەسەر تەواوی خاکەکەیدا، ئەمەش ئەو بنەمایەیە کە هەرگیز سازشی لەسەر ناکەین.”
ئەحمەد شەرع جەختی لەوە کردەوە، نابێت هیچ هێزێکی رکابەر بۆ دەوڵەت هەبێت و گوتی: “بەهیچ شێوەیەک دەوڵەت لەنێو دەوڵەتدا قبووڵ ناکەین. رێگە نادەین چەک لە دەرەوەی دەوڵەت و دامەزراوە سەربازی و ئەمنییە نیشتمانییەکاندا هەبێت، هەروەها رێگە بە هیچ دەسەڵات و ئیدارەیەک نادەین کە بڕیارەکانی دەوڵەتی ناوەندی تێپەڕێنێت.”
سەرۆکی کاتیی سووریا ئاماژەی بەوەش کرد، بنیادنانی سووریایەکی بەهێز و سەقامگیر پێویستی بەوەیە کە “هێز و بڕیار تەنیا و تەنیا لەدەست دامەزراوە شەرعییەکانی دەوڵەتدا بێت”، ئەوەش وەک گەرەنتییەک بۆ پاراستنی ئاسایشی سەرجەم سوورییەکان.
قەندیل پرێس