وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی فەرەنسا بۆ قەندیل پرێس: هاوشێوەی باشور و ڕۆژئاوا پشتگیری کوردانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان دەکەین

قەندیل پرێس – پاریس

گڵێن سالیک، وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی فەرەنسا بۆ قەندیل پرێس: هێرشە هەڕەمەکیەکانی ئێران بۆ سەر وڵاتانی ناوچەکە دەرخەری کردەی تیرۆر و ئاژاوەیە، ئەگەر هێرش بۆ سەر کوردەکانی ئێران (رۆژهەڵاتی کوردستان) ڕووبدات ئێمە پشتگیریان دەکەین هاوشێوەی رۆژئاوا و باشوری کوردستان.

دەربارەی هەڵوێستی فەرەنسا لەسەر جەنگی نێوان ئەمریکا و ئیسرائیل دژی کۆماری ئیسلامی ئێران و هێرشەکانی ئێران بۆ سەر وڵاتانی ناوچەکە، گڵێن سالیک، وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی فەرەنسا ڕایگەیاند؛ ڕێژیمی ئێران بۆ گەیشتن بە چارەسەرێکی سیاسی کە ڕێگە بە پێکەوەژیانی ئاشتیانەی ئێران لەگەڵ ژینگەی ناوخۆیی خۆی و وڵاتانی هەرێمایەتی و کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی بدات و ڕێز لە خواستەکانی گەلی ئێران بگرێت، دەبێ دەست لە هێرشەکانی ڕابگرێت و پابەند بێت بە دانی مافەکانی گەلانی ئێران و لە بنەڕەتدا پێویستە هەڵوێست و سیاسەتی خۆی بگۆڕێت.

دەربارەی دۆخی هێرشەکانی ئێران بۆ سەر باشور و ڕۆژهەڵاتی کوردستان؛ وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی فەرەنسا بە قەندیل پرێسی وت: پێویستە کۆماری ئیسلامی ڕێز لە خواستەکانی گەلی ئێران بۆ چارەی خۆنووسین و مافەکانیان و ئازادی بنیاتنانی داهاتوویان بگرێت.
فەرەنسا لەگەڵ سەرکردایەتی هەرێمی کوردستانی عێراق و کوردستانی ئێرانیش (ڕۆژهەڵاتی کوردستان) دەگرێتەوە، فەرەنسا ئامادەیە بۆ پاراستنی کورد لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان هاوشێوەی ساڵی 1991 کە دەستپێشخەری دروستکردنی هێڵی 36ـی پاراستنی مرۆیی بوو  لە باشوری کوردستان و لە ساڵی 2014ـەوە لەگەڵ هێزەکانی سوریای دیمۆکراتیک هەسەدە لە ڕۆژئاوا.

هەروەها ژان نوویل بارۆ، وەزیری دەرەوەی فەرەنسا سەرلەبەیانی 4ـی ئاداری 2026 لەگەڵ نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان پەیوەندی تیلەفۆنی ئەنجامداوە و پشتگیری فەرەنسای بۆ گەلی کورد ڕاگەیاندووە.

هەروەها سەبارەت بە هەوڵەکانی فەرەنسا بۆ کەمکردنەوەی پەرەسەندنی جەنگ: وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی فەرەنسا بە قەندیل پرێسی ڕاگەیاند؛ مێژوو بە تایبەتی لەم ناوچەیەدا فێرمان دەکات کە ئاسایش و سەقامگیری درێژخایەن لە چوارچێوەی دادپەروەری و سەروەری یاسا بنیات بنرێت. فەرەنسا و ئەوروپا ئامادەن ڕۆڵی پێشەنگ بگێڕن بۆ بەدیهێنانی ئەمە.
بەڵام درێژەدان بە ئۆپەراسیۆنە سەربازییەکان تا کاتێکی نادیار مەترسی دروستکردنی خۆڵگەیەکی ناسەقامگیری هەیە کە ئێران و ناوچەکە بەرەو قۆناغێکی درێژخایەنی لێکەوتەی پێشبینینەکراو ڕادەکێشێت و زیان بە بەرژەوەندییەکانمان دەگەیەنێت.

هەر لەبەر ئەم هۆکارەش دەبێت بە زووترین کات پەرەسەندنی سەربازی ڕابگیرێت، ڕێژیمی ئێران کە ڕێبەری خۆی لەدەست داوە، دەبێ هێرشەکانی ڕابگرێت. وەڵامدانەوەی بێباکانە و بێ جیاوازیی ڕێژیمی ئێران، ڕەنگدانەوەی ستراتیژی درێژخایەنی ڕێژیمی ئێرانە کە تیرۆر و ئاژاوەیە.

فەرەنسا پشتیوانی و هاوسۆزی تەواوی خۆی لەگەڵ ئەو وڵاتانەی کراونە ئامانج دەردەبڕێت کە بە ئەنقەست لەلایەن مووشەک و فڕۆکەی بێفڕۆکەوانەکانی سوپای پاسدارانەوە کرانە ئامانج و ڕاکێشرانە ناو شەڕێکەوە کە ئەوان هەڵیان نەبژارد: سعودیە، ئیماراتی یەکگرتووی عەرەبی، قەتەر، عێراق، بەحرەین، کوەیت، عومان و ئوردن.

دەربارەی بەشداری فەرەنسا لە جەنگەکدا دژی ئێران؛ گڵێن سالیک، وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی فەرەنسا بۆ قەندیل پريسی ئاشکرا کرد؛ فەرەنسا خوازیاری جەنگ نیە، بەڵام لە ئەگەری بەردەوامی هێرشەکانی ئێران بۆ سەر بەژەوەندیەکانمان وەڵاممان دەبێت کە 2ـی ئاداری 2026 بنکەیەکی دەریاییمان لە ئیماراتی یەکگرتووی عەرەبی (دوبەی) کرایە ئامانجی هێرشێکی فڕۆکەی بێفڕۆکەوانی ئێران، کە خۆشبەختانە تەنها زیانێکی ماددی سنوورداری لێکەوتەوە. و بە هەمان شێوە شەوی ڕابردوو بنکەیەکی بەریتانیا لە قوبرس لەلایەن فڕۆکەیەکی بێفڕۆکەوانەوە کراوەتە ئامانج.

بەهۆی هێرشی ئێران بۆ سەر وڵاتانی هاوپەیمانانمان و بەپێی ئەو ڕێککەوتنانەی هەمانە لەگەڵ ئەو وڵاتانە و  لەسەر بنەمای بەرگری پێکەوەیی شەرعی کە لە یاسا نێودەوڵەتییەکاندا هاتووە، فەرەنسا ئامادەیە بۆ بەشداریکردن لە بەرگریکردنیان.

دووبارە هەوڵبدەرەوە

دوناڵد ترەمپ لەبارەی هێرشەکەی سەر ماڵی نێچیرڤان بارزانی هاتە دەنگ

قەندیل پرێس دۆناڵد ترەمپ سەرکۆنەی هێرشەکەی سەر ماڵی نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان و هێرشەکانی …

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *