ترەمپ: هەرگیز ڕێگە بە ئێران نادەم چەکی ئەتۆمی بەدەستبهێنێت

دۆناڵد ترەمپ لە بەردەم کۆنگرێسی وڵاتەکەی ڕایگەیاند، لە هەڵوێستی دیپلۆماسی بۆ چارەسەری کێشەکان لەگەڵ ئێران بەردەوام دەبێت و گوتیشی “هەرگیز ڕێگە بە ئێران نادەم چەکی ئەتۆمی بەدەستبهێنێت”.

بەرە بەیانی ئەمڕۆ چوارشەممە، دۆناڵد ترەمپ لەبەردەم کۆنگرێس یەکەم گوتاری ساڵانەی خولی دووەمی سەرۆکایەتیی پێشکەش کرد و گوتی “ئێران هەوڵی پەرەپێدانی توانا مووشەکییەکانی دەدات، بە مەرامی ئەوەی مووشەکەکانی بگەنە ئەمریکا، بەڵام من ئامانجمە، ئەم کێشەیە لە ڕێگەی دیپلۆماسییەوە چارەسەر بکەم، بەڵام لەوە دڵنیام کە هەرگیز ڕێگە بەو وڵاتە نادەم، چەکی ئەتۆمی بەدەستبهێنێت، ئەمەش ڕەنگە ئەو پەیامە بێت کە تا ئێستا ئێرانییەکان نەیانبیستووە”.

هەروەها ئاماژەی بەوە دا، دانوستانەکان لەگەڵ تاران بەردەوامە، بەڵام ئەگەر ڕێکنەکەون، ئەوا واشنتن بۆ هەموو ئەگەر و بژاردەیەک ئامادەیە و هەموو ئەگەرەکانی لەبەرچاو گرتوون، بە بژاردە سەربازییەکانیشەوە.

دووبارە هەوڵبدەرەوە

ئەکسیۆس: ترەمپ چەند ڕۆژێک مۆڵەت بە ئێران دەدات

ماڵپەڕی “ئەکسیۆس” لە زاری بەرپرسانی ئەمریکییەوە بڵاویکردەوە، دوایین پێشنیازی ئێران هیچ پێشکەوتنێکی بەرچاوی بەدەستەوە نەداوە …

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *