محەممەد فەرەجی و ڕەئووف شێخمەعرووفی، دوو بەندکراوی سیاسیی کورد لە بەندیخانەی ناوەندیی بۆکان و لە دەستبەسەرکراوانی بزووتنەوەی ژن ژیان ئازادی، دوای سێ ساڵ بەندکران و ناڕوونیی دۆسیەکانیان، لەلایەن دەزگای دادوەریی کۆماری ئیسلامیی ئێرانەوە بە تۆمەتی “دژایەتی خودا” و “افساد فی الارض” سزای سێدارەیان بەسەردا سەپا.
ڕەئووف شێخمەعرووفی تەمەن ٢٤ ساڵ و محەممەد فەرەجی تەمەن ٢٣ ساڵ کە هەردووکیان خەڵکی بۆکانن و لە بەندیخانەی ناوەندیی ئەو شارەدا بەند کراون، لەلایەن لقی یەکەمی دادگای شۆڕشی مەهابادەوە بە تۆمەتەكانی وەک “محارەبە” و “فساد فیالارض” سزای سێدارەیان بەسەردا سەپاوە.
دانیشتنی پێڕاگەییشتن بە تۆمەتەکانی ئەم دوو هاووڵاتییە پاییزی ئەمساڵ و بە جیا ئەنجام دراوە و سزاکانیان ڕۆژی سێشەممە ٥ی ڕەشەممە لە بەندیخانەی ناوەندیی بۆکان بە فەرمی پێیان ڕاگەیەندراوە.
قەندیل پرێس