عەبدولکەریم عومەر: دەروازەکان و کێڵگە نەوتییەکانی ڕۆژئاوای کوردستان بەهاوبەشى بەڕێوەدەبرێن

عەبدولکەریم عومەر، نوێنەرى خۆسەر بۆ گفتوگۆ لەگەڵ دیمەشق ڕایگەیاند، دەروازەکان و کێڵگە نەوتییەکانی ڕۆژئاوای کوردستان بەهاوبەشى بەڕێوەدەبرێن و هەسەدە و دیمەشق دیلەکان ئازاد دەکەن و سوپاى سووریا 30 بۆ 40 کلم دەکشێنەوە.

کیڵگەکانی نەوت و گاز بە هاوبەشی بەڕێوەدەبرێن
عەبدولکەریم عومەر، نوێنەرى بەڕێوەبەرایەتیی خۆسەر بۆ گفتوگۆ لەگەڵ حکومەتى دیمەشق ڕایگەیاند، بەگوێرەى ڕێککەوتنى هەسەدە و حکومەتى دیمەشق، ئەو دامەزراوانەى سەروەریین وەک دەروازە سنوورییەکان و کێڵگەکانى نەوت و گاز، ڕادەستى حکومەتى سووریا دەکرێن و بە هاوبەشى بەڕێوەدەبرێن، گوتیشى، کارمەندانى ئەو دامەزراوانە لە دانیشتووانى ناوچەکانیان دەبن.

هەسەدە و دیمەشق دیلەکان ئازاد دەکەن
عەبدولکەریم عومەر، نوێنەرى بەڕێوەبەرایەتیی خۆسەر بۆ گفتوگۆ لەگەڵ حکومەتى دیمەشق، لەبارەى ئاڵوگۆڕى دیلەکان و  کشانەوەى هێزەکان لە خاڵى ڕووبەڕووبوونەوە ڕایگەیاند، یەکێک لە خاڵە سەرەکییەکانى ڕێککەوتنى هەسەدە و حکومەتى کاتى سووریا ئاڵوگۆڕى دیلەکانە لە نێوان یەکدیدا.

سوپاى سووریا 30 بۆ 40 کلم دەکشێتەوە
نوێنەرى بەڕێوەبەرایەتیی خۆسەر بۆ گفتوگۆ لەگەڵ حکومەتى دیمەشق گوتیشى، دواى چوونى هێزەکانى حکومەتى کاتى سووریا بۆ ناو شارەکانى حەسەکە و قامیشلۆ و کۆبانێ، دەبێت هێزەکانى حکومەتى سووریا بکشێنەوە بۆ هەرێمى شەدادى، لە دوورى 30 بۆ 40 کیلۆمەتر لە شارى حەسەکە، هێزەکانى سووریاى دیموکراتیش لە شارەکان بکشێنەوە بۆ بنکەکانیان لە حەسەکە و قامیشلۆ و دێرک و هیچ هێزێکى سەربازى لە نزیک شارەکان نەبن.

دووبارە هەوڵبدەرەوە

Featured Video Play Icon

هێرشی دڕۆنیی نوێی ڕێژیمی کۆماری ئیسلامی ئێران بۆ سەر بنکەکانی حیزبی دێموکرات لە کۆیە

ئێوارەی ئەمڕۆ شەممە ١٥ی خاکەلێوە، کاتژمێر ٧، کەمپە مەدەنییەکانی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران لە نزیک …

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *