مەسعود بارزانی: ترسی من ئەوە بوو ببێتە شەڕی کورد و عەرەب

مەسعود بارزانی، سەرۆکی پارتی دیموکراتی کوردستان، ڕایگەیاند، گەورەترین ترسی ئەو دروستبوونی شەڕ بووە لەنێوان کورد و عەرەبدا. ئاماژەی بەوە کرد، کورد هیچ کاتێک دەستپێشخەری شەڕ نەبووە و خەباتی چەکداریی کورد تەنیا لە دژی زۆرداری و بۆ بەرگری بووە. جەختیشی کردەوە، ئەوان زۆریی هیچ زۆردارێک قبوڵ ناکەن و هەمیشە هیواخوازی باشتربوونی بارودۆخەکەن.

دۆخی ڕۆژئاوای کوردستان و ڕێککەوتنی دیمەشق
لەبارەى ڕووداوەکانی ڕۆژئاوای کوردستان، بارزانی ئاماژەی بەوەکرد، هەلومەرجی ئەمجارە جیاواز بوو و پێویست بوو کار بکرێت بۆ ئەوەی “ئاگرەکە بکوژێتەوە” تاوەکو ڕێگری لە ڕووداوی خراپتر بکرێت. دەربارەی ڕێککەوتنی نێوان دیمەشق و لایەنە کوردییەکانی ڕۆژئاوا، هیوای خواست ڕێککەوتنەکە سەرکەوتوو بێت و ڕایگەیاند کە ئەوەی لە توانایاندا بووە بۆ هاوکاری ئەنجامیان داوە و بەو هەڵوێستە سەربەرزن.

یەکڕیزیی نەتەوەیی و کۆکردنەوەی هاوکاری
سەرۆکی پارتی، سوپاسی میللەتى کوردستانی کرد بۆ ئەو یەکڕیزی و گیانی خۆبەخشییەی لە کاتی کۆکردنەوەی هاوکارییەکاندا نیشانیاندا. ئومێدی خواست ئەو یەکێتییەی لە ئاستی نەتەوەییدا دروستبووە، ببێتە بنەمایەک بۆ مامەڵەکردن لەگەڵ هەر ڕووداوێکی داهاتوودا. هەروەها جەختی کردەوە، لە پڕۆسەی ئاشتیدا بەردەوام دەبن تاوەکو دەگەنە ئەنجامێک کە خێری بۆ هەموو لایەک تێدا بێت.

چەقبەستوویی سیاسی لە عێراق
مەسعود بارزانی، ئاماژەی بەوە کرد، دوای هەڵبژاردنەکان نە پەرلەمان کارا بووە و نە حکومەت لە عێراقدا توانیویەتی ئەرکەکانی ڕاپەڕێنێت. ڕایگەیاند، لە هەوڵدان بۆ نەهێشتنی گیروگرفتەکان و ئامادەی هەموو هاوکارییەکن بۆ دەرچوون لەم قەیرانە. بارزانی هیوای خواست هیچ شەڕێک لەنێوان لایەنەکاندا ڕوونەدات و جەختی لەوە کردەوە کە دەبێت کێشەکان تەنیا لە ڕێگەی دیالۆگەوە چارەسەر بکرێن.

دووبارە هەوڵبدەرەوە

Featured Video Play Icon

هێرشی دڕۆنیی نوێی ڕێژیمی کۆماری ئیسلامی ئێران بۆ سەر بنکەکانی حیزبی دێموکرات لە کۆیە

ئێوارەی ئەمڕۆ شەممە ١٥ی خاکەلێوە، کاتژمێر ٧، کەمپە مەدەنییەکانی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران لە نزیک …

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *