دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا، لە هەژماری تایبەتی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی “تروس سۆشیاڵ” پشتگیری خۆی بۆ خۆپیشاندەرانی ئێران دەربڕی و داوای لێکردن بەردەوام بن لە ناڕەزایەتییەکان بۆ وەرگرتنەوەی دامەزراوەکانی وڵاتەکەیان.
ترەمپ هۆشدارییەکی توندی دایە هێزە ئەمنییەکان و ڕایگەیاند: “ناوی بکوژان و ئەشکەنجەدەران تۆمار بکەن، چونکە باجێکی قورس دەدەن.” هەروەها ئاماژەی بەوە کرد کە هەموو دیدارەکانی لەگەڵ بەرپرسانی ئێران هەڵوەشاندووەتەوە تا ئەو کاتەی کوشتنی خۆپیشاندەران رادەگیرێت.
لە کۆتاییدا بە درووشمی “یارمەتی لە ڕێگایە”، هیوای بۆ گۆڕانکاری خواست.
قەندیل پرێس