به‌په‌له

دوورخستنەوەی زەیتوون کەهزادی، بەڕێوەبەری قوتابخانە، بەهۆی خوێندنەوەی سروودی شۆڕشگێڕی “ڕێی خەباتمان” لەلایەن قوتابییەكانیەوە

بەپێی ڕاپۆرتی هەنگاو، “زەیتوون کەهزادی”، بەڕێوەبەری قوتابخانەی سەرەتایی کچانەی فیردەوسی لە شاری جوانڕۆ، پاش چەندین جار بانگران و لێپرسینەوە لەلایەن ئیدارەی ئیتلاعاتی ئەو شارەوە لە پۆستەکەی دوورخراوەتەوە و مانگانە بڕێک لە مووچەکەی لەلایەن دامودەزگا پەیوەندیدارەکانەوە کەم دەکرێتەوە.

زەیتوون کەهزادی، لە بەڕێوەبەری قوتابخانە دوورخراوەتەوە و ئێستا وەک مامۆستا لە هەمان قوتابخانەدا وانە دەڵێتەوە. لەگەڵ ئەوەشدا، بەرپرسانی پەروەردە و فێرکردن هەموو مانگێک نزیکەی چوار ملیۆن تمەن لە مووچەکەی کەم دەکەنەوە.

بەپێی زانیارییەكان، لە قۆناغەکانی یەکەمدا، بڕیاری دامودەزگا پەیوەندیدارەکان دوورخستنەوەی تەواوی “زەیتوون کەهزادی” بووە لە سیستەمی پەروەردە و فێرکردن، بەڵام پاش پێداچوونەوە، ئەم بڕیارە گۆڕانکاریی بەسەردا هات و لە کۆتاییدا بوو بە دوورخستنەوەی لە پۆستی بەڕێوەبەریی قوتابخانەکە.

دووبارە هەوڵبدەرەوە

نەوەی نوێ، سروە عەبدولواحیدی بۆ پۆستی وەزیری ژینگەی عێراق كاندید كرد

قەندیل پرێس جوڵانەوەی نەوەی نوێ هەنگاوەکانی بۆ بەشداریکردن لە حکومەتی فیدراڵی عێراق چڕتر دەکاتەوە و …

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *