ئەنجومەنی شاری (JESI) لە ئیتاڵیا بە کۆی دەنگ ڕەزامەندیی لەسەر پێدانی ڕەگەزنامەی فەخری بە سێ زیندانیی سیاسیی ژن کە سزای لەسێدارەدانیان بەسەردا سەپێنراوە – وریشە مورادی، شەریفە محەمەدی و پەخشان عەزیزی دا.
ئەو سێ ژنە بە هۆی چالاكییەكانیان بۆ داکۆکی لە ئازادییەکان و مافەکانی مرۆڤ لە ئێران دەستبەسەر و لە لایەن دەزگای قەزایی کۆماری ئیسلامییەوە حوکمی ئێعدامیان بەسەردا سەپێندراوە.
کاربەدەستانی خۆجێیی jesi ڕایانگەیاند کە ئەو کردە ڕەمزییە نیشانەی هاودەنگیی نێوان گەلی ئیتالیا لەگەڵ داکۆکیکارانی ماف و ئازادی لە ئێران و پەیامێک لە دژی سەرکوت و سزای نامرۆڤانە لە کۆماری ئیسلامییە.
قەندیل پرێس