له‌ئه‌مریكاوه په‌یامێكى گرنگ سه‌باره‌ت به‌هه‌رێمى كوردستان بڵاوده‌كرێته‌وه‌و وەزیری وزەی ئەمریکا ده‌ڵێت، “بەرنامەی ترەمپ ئەوەیە بەرهەمهێنانی وزە لەجیهاندا زیادبکات، هەربۆیەش حەزدەکەین نەوت‌و غازی زیاتر لەکوردستان بەرهەمبهێندرێت”.
له‌وباره‌یه‌وه کریس ڕایت وەزیری وزەی ئەمریکا باسى ڕێککەوتنی کۆمپانیاکانی وزەی ئەمریکاى كردوه له‌گه‌ڵ حکومەتی هەرێم‌و وتى، “ئێمە حەزدەکەین کەرتی نەوت‌و غاز لەکوردستان زیاتر پەرەی پێبدرێت لەبەرئەوەی بازاڕێک هەیە بۆ دەرهێنانی‌و ئەوە زۆر یارمەتیدەرە بۆ خەڵکی کوردستان‌و یارمەتیدەرە بۆ ئەمریکاو هەموو جیهانیش”.
وه‌كو وەزیری وزەی ئەمریکا وتویه‌تى، “كاتێك مه‌سرور بارزانى له‌ئه‌مریكا بوو، چاوپێكه‌وتنێكمان ئه‌نجامدا، باسى ئه‌وه‌مان كرد کوردستان یەدەگێکی زۆری هەیەو کۆمپانیا ئەمریکیه‌كان لەوێن”.
به‌وته‌ى کریس ڕایت، “بەرنامەی سەرۆک ترەمپ‌و ئیدارەکەی ئەوەیە کە وزەی زیاتر دۆخی هەموان باشتردەکات‌و وادەکات تێچوەکان کەم ببنەوەو ڕێگە بەمرۆڤەکان دەدات کاری زیاتر بکەن”.
وه‌زیره‌كه‌ى ئه‌مریكا بۆ میدیاى فه‌رمى پارتى قسه‌یكردوه‌و ڕونیكردوه‌ته‌وه، “ئێمە گەورەترین بەرهەمهێنەری نەوت‌و گازی سروشتین، بۆیە زۆرمان هەیە بۆ فرۆشتن لەهەموو شوێنێک، بەڵام دڵخۆشین بەهاوکاریی لەگەڵ ئەوانی دیکە بۆ بەرهەمهێنانی نەوت‌و غازی زیاتر لەو وڵاتانە”.