سوپای ئیسرائیل بڵاوی کردەوە، له ئه‌نجامی هێرشه‌كه‌یان بۆسەر سەنعا چوار كه‌س كوژراون، كه ئه‌حمه‌د غالب رههوی و هاوه‌ڵه‌كانی بوون و ژماره‌یه‌كی دیكه‌ش برینداربوون.
لەوبارەیەشەوە میدیا عەرەبییەکان دەڵێن: دوێنێ ئه‌حمه‌د غالب رههوی له هێرشێكی ئاسمانی ئیسرائیل بۆ سه‌ر شوقەیەک له ناوچه‌ی حه‌دا له باشووری شاری سه‌نعا كوژراوه.
ئێواره‌ی دوێنێ ئیسرائیل ١٢ هێرشی ئاسمانی بۆسه‌ر سه‌ربازگه‌كان و بنكەكانی حووسییه‌كان له سه‌نعا ئه‌نجامدا، ئەمەش لە وەڵامی هێرشی حووسییەکان بوو بۆ سەر ئیسرائیل.
قەندیل پرێس