به‌په‌له

ئامانجی چوونی سوپای ئیسرائیل بۆ دیمەشق ئاشكرا كرا

میدیاکانى ئیسرائیل بڵاویان کردەوە، ئۆپەراسیۆنی دابەزینى هێزى ئاسمانی وڵاتەکەیان لە چیای مانع لە باشووری ڕۆژئاوای دیمەشق، بۆ کردنە ئامانجى بنکەیەکی بەرگری ئاسمانی بوو، کە هێزەکانی ئێران لە سەردەمی بەشار ئەسەد دا بەکاریان دەهێنا.

کەناڵی کانی ئیسرائیلی سەبارەت بە ئامانجى هێرشەکەى شەوى ڕابردووى هێزەکانیان و دابەزینیان لە  باشووری ڕۆژئاوای دیمەشق، ڕاپۆرتێکى بڵاوکردەوە.

لە ڕاپۆرتەکەدا هاتووە، شەوى ڕابردوو یەکینەیەکی سوپای ئیسرائیل هێرشێکی ئاسمانییان کردووەتە سەر ناوچەیەکی بەرزی ستراتیژی (مانع) لە باشووری ڕۆژئاوای دیمەشق و دواتر چوار هێلیکۆپتەری ئیسرائیلی هاتن و دەستیان بە دابەزاندنى دەیان سەرباز کرد لەو چیایە و ئۆپەراسیۆنێکیان ئەنجامداوە، کە دوو کاتژمێری خایاندووە.

ئاماژە بەوەشکراوە، ئامانجى دابەزینى ئەو هێزە بۆ پشكنینی بنکەیەکی بەرگری ئاسمانی بوو، کە هێزەکانی ئێران لە سەردەمی بەشار ئەسەد دا بەکاریان دەهێنا، هەروەها هیچ پێکدادانێکی ڕاستەوخۆ لە نێوان سەربازانی ئیسرائیل و سووریادا ڕووینەداوە.

جێگاى ئاماژەیە، بە وتەی چاودێران لە سەردەمى حکومڕانى بەشار ئەسەد دا ئێران بەشێوەیەکى بەرچاو دەستوەردانى لە کاروبارى ئەو وڵاتە دەکرد و بە هەزاران سەربازى لە سووریا هەبوو، بەڵام دواى ڕووخانى حکومەتەکە ئەسەد لە کۆتایی ساڵی ڕابردوودا، دەسەڵات و پێگەی ئێران لە دیمەشق نەماوە، بەڵام ئیسرائیل بەردەوامە لە چاودێریکردنى سووریا بۆ ئەوەى پاشماوەکانى لەو وڵاتە نەهێڵێت.

دووبارە هەوڵبدەرەوە

عەباس ئەكبەری یەكێك لە دەستبەسەركراوانی خۆپێشاندانەكانی بەفرانبار لە سێدارە درا

دەزگای بەناو دادوەری ڕێژیمی ئێران حوکمی لەسێدارەدانی هاووڵاتییەکی بە ناوی “عەباس ئەکبەری فەیزئابادی”ی جێبەجێ کرد. …

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *