به‌په‌له

قەندیل پرێس هۆکاری هەڵوەشاندنەوەی سەرەدانی نێچیرڤان بارزانی بۆ سلێمانی ئاشکەرا دەکات

قەندیل پرێس – هەولێر

بریار بوو ئەمرۆ نێچیرڤان بارزانی لە کۆنفرانسی پارتە سۆسیال دیموکراتەکاندا بەشدار ببێت کە لە سلێمانی بەڕێوەدەچێت، بەڵام سەرەدانەکەی ناوبرا هەڵوەشایەوە.

سەرچاوەیەکی باڵا لە نێو یەکێتی نشتیمانی کوردستان بە قەندیل پرێس ڕاگەیاند؛ “هەڵوەشاندنەوەی سەردانە چاوەڕوانکراوەکەی ئەمرۆی نێچیرڤان بارزانی سەرۆکی هەرێمی کوردستان بۆ شاری سلێمانی بەهۆی بڵاوکردنەوەی دانپێدانانی ئەو گروپەیە کە هەوڵی تیرۆرکردنی بافڵ تاڵەبانیان داووە، نیگەرانی پارتیش لەوەدایە کە بەرپرسەکانیان هاوکاری پیلانەکە بوون“.

سەرباری ئەوەی یەکێتی لەسەر چەند ئاستێک لە هەوڵدایە بۆ ئەوەی هەڵوەشاندنەوەی سەردانەکەی بارزانی ڕابگرێت و ناوبراو بەشداریی لە کۆنفرانسەکە بکات.

پێشتر میدیای پارتی و یەکێتی بڵاویانکردبووەوە، نێچیرڤان بارزانی لە کۆنفرانسی پارتە سۆسیال دیموکراتەکاندا بەشدار دەبێت کە ئەمڕۆ لە سلێمانی بەڕێوەچوو، بەڵام ئەمڕۆ لیستی ناوی کەسایەتییە بەشداربووەکانی کۆنفراسەکە بڵاوکرایەوە، ناوی نێچیرڤان بارزانی تێدا نەبوو و هاوکات هۆشیار زێباری ئەندامی مەکتەبی سیاسی پارتی دیمۆکراتی کوردستان بەشداری کۆنفرانسەکە بەبوو کە بڕیار وابوو یەکێک بێت لە پانێلیستەکانی کۆنفرانسەکە.

ئەمەش لە کاتيدایە نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان داوای لە میدیای پارتی دیمۆکراتی کوردستان کردووە کە ئەو هەڵمەتە راگەیاندنەی دژی یەکيتی نیشتیمانی کوردستان ڕاگرن.

ناوەڕۆکی سەرەکی پەیامەکە جەخت لەسەر ئەوە دەکاتەوە کە کێشە و ناکۆکییەکانی نێوان یەکێتی نیشتمانی کوردستان و لاهور شێخ جەنگی، بابەتێکی ناوخۆیی یەکێتییە و هیچ پەیوەندییەکی بە پارتی دیموکراتی کوردستانەوە نییە.

دواى ڕوداوەکەی بەرەبەیانی 22ـی ئابی 2025 لە لەزارى سلێمانی که هێرشكرایه‌سه‌ر ماڵى لاهورى شێخ جه‌نگى‌ و ده‌ستگیركرا، شەڕێکی توندى میدیایی لەنێوان دوو هێزە دەسەڵاتدارەکەی کوردستان (پارتى‌ و یه‌كێتیى) سه‌ریهه‌ڵداوه‌، ئەو شەڕە میدیایەی نێوانیان بووە هۆکارێک بۆ پەرتەوازەیی‌و دابەشکاری زیاتر.

دووبارە هەوڵبدەرەوە

یەرەکە: ئومێد وەشکەلانی لەلایەن هێزەکانمانەوە سزادرا

یەرەکە ڕایگەیاند، هێزەکانمان لە شاری مەریوان کۆنترایەکیان بە ناوی ئومێد وەشکەلانی سزادا، کە بە هەموو …

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *