بەپێی ڕاپۆرتێکی تایبەت کە لەلایەن روانگەی سووری بۆ مافەکانی مرۆڤ بڵاوکراوەتەکە زانیارییان دەستکەوتووە کە سەرکردەکانی باکوور و ڕۆژهەڵاتی سووریا (رۆژئاوای کورستان) لە بژاردەکانی گۆڕینی سیاسەت دەکۆڵنەوە، لەوانە کردنەوەی کەناڵەکان لەگەڵ تورکیا و هاوئاهەنگ لەگەڵ “میساقی میللی” لە ئەگەری شکستی دانوستانەکان لەگەڵ حکومەتی دیمەشق و ئیدارەی خۆسەر ئەگەر هیچ ئیمتیازێکی سیاسی بەدەست نەهێنێت.
هەندێک لە سەرچاوەکانی روانگەی سووری ئاماژەیان بەوە کردووە کە تورکیا بە ئەنقەست ڕێگری لە چانسی ڕێککەوتنی نێوان هەسەدە و دیمەشق دەکات، هەوڵدەدات هەسەدە وەک “هاوپەیمانێکی ئەگەری” لە چوارچێوەی ڕێکخستنەکاندا ڕابکێشێت کە دەتوانێت لەگەڵ دیدگای “میساقی میللی”دا یەکبگرێتەوە.
روانگەی سووری ئاماژەی بەوەشکرد؛ شرۆڤەکاران پێشنیاری ئەوە دەکەن کە دەکرێت پرۆسەی ئاشتی نێوان ئەنقەرە و عەبدوڵڵا ئۆجەلان ببەسترێتەوە بەم ستراتیژە و وەک ئامادەکارییەکی سیاسی و ستراتیجی بۆ ڕێکخستنەوەی هاوسەنگی هێز لە باکووری سووریادا خزمەت بکات.
قەندیل پرێس