به‌په‌له

وەیسی ئاکتاش کە لەگەڵ عـەبدوڵڵا ئۆجەلان لە ئیمرالی زیندانی کرابوو، ئازادکرا

وەیسی ئاکتاش یەکێک لە زیندانییانی ئیمرالی کە ٣١ ساڵ و سێ مانگ لە زیندان و ١٠ ساڵ تەنها لە زیندانی ئیمرالیدا بوو، ئازادبوو.

ئاژانسی هەواڵیی میزۆپۆتامیا، سەبارەت بە ئازادبوونی وەیسی ئاکتاش یەکێک لە زیندانییانی زیندانی ئاسایشی توندی پیتی F، زانیاری ئاشکرا کرد.

بەپێی هەواڵەکەی ئاژانسەکە، وەیسی ئاکتاش دوای ٣١ ساڵ و سێ مانگ لە زیندان ئازادبوو، ئاکتاش تەنها لە زیندانی ئیمرالیدا ماوەی ١٠ ساڵ زیندانی کرا.

وەیسی ئاکتاش لە ٢٨ـی نیسانی ٢٠٢٤ بە گوێرەی یاسای جێبەجێکردن کاتی ٣٠ ساڵ زیندانیکردنی تەواو بوو، بەڵام بە بەبڕیاری دەستەی بەڕێوەبەری و چاودێری گرتووخانەی ئیمرالی بەردانی وەیسی ئاکتاش بۆ ساڵێک دواخرا.

ئاکتاش دوای ئەوەی بۆ جاری یەکەم بەردانی دواخرا، جارێکی دیکە بەردانی وەیسی ئاکتاش بۆ سێ مانگی دیکە دواخرایەوە، وەیسی ئاکتاش کە کاتی ئازادکردنی بۆ ساڵێک و سێ مانگ دواخرا، لە ٢٥ـی تەمووزی ٢٠٢٥ لە زیندانی ئیمرالی ئازاد بوو.

دووبارە هەوڵبدەرەوە

قەرەیلان: پرۆسەی ئاشتی وەستێنراوە و بەبێ ئازادیی ئۆ,جە,لان چەک دانانێین

موراد قەرەیلان، ئەندامی کۆمیتەی بەڕێوەبەری پە,کە,کە رایدەگەیێنێت، پرۆسەی ئاشتی  ئێستا “هەڵپەسێردراوە و وەستێنراوە” و دەڵێت، …

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *