مەترسییەکی گەورە ڕاگەیەنرا و هۆشداری لەچۆڵکردنی تاران دەدرێت

سەرۆکی ئێران هۆشداری دەدات لەوەی بەهۆی قەیرانی ئاوەوە ڕەنگە زیاتر لە 15 ملیۆن دانیشتوی ئێران شارەکە چۆڵ بکەن.

مەسعود پزیشکیان، سەرۆک کۆماری ئێران بە میدیای وڵاتەکەی ڕاگەیاندوە، دۆخەکە مەترسیدارە و پێشنیارکراوە پایتەختی ئێران لە تارانەوە بگوازرێتەوە بۆ شارێکی دیکە.

ئەمەش لەکاتێکدایە، لە کۆی 31 پارێزگای ئێران، زیاتر لە 20 پارێزگای ئەو وڵاتە ڕوبەڕوی قەیرانی کەمئاوی بونەتەوە.

هاوکات، ئاژانسی هەواڵی “ئیرنا”ی ئێرانی باسی لەوەکرد، لە ماوەی چوار هەفتەی داهاتودا گەورەترین عەمباری ئاو لە وڵاتەکەدا بەتەواوی وشک دەبێت.

دووبارە هەوڵبدەرەوە

هێرشكردنە سەر دامەزراوەی نەوتی ئارامکۆی سعوودیە

ئەمڕۆ دووشەممە، دامەزراوە نەوتییەکانی کۆمپانیای ئارامکۆ لە جازان، لە نزیک سنووری یەمەن، لەلایەن حوسییەکانەوە هێرشی …

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *