به‌په‌له

پەرلەمانی بەلجیکا سوپای پاسدارانی بە “تیرۆریست” ناساند

پەرلەمانی بەلجیکا بڕیارنامەی ناساندنی سوپای پاسدارانی ئێران وەکو “رێکخراوی تیرۆریستی” پەسند کرد.

دەریا سەفایی، ئەندامی پەرلەمانی بەلجیکا رایگەیاند، بەرەبەیانی ئەمڕۆ هەینی 18-07-2025، پەرلەمانی بەلجیکا رەشنووسی بڕیارنامەی ناساندنی سوپای پاسدارانی وەکو رێکخراوێکی تیرۆریستی بە 135 دەنگی بەڵێ لە بەرامبەر 14 دەنگی بێلایەن پەسند کردووە.

بە گوتەی ئەو پەرلەمانتارە، هیچ پەرلەمانتارێک دژی بڕیارنامەکە دەنگی نەداوە، بەڵام پەرلەمانتارانی چەپ لەگەڵ پەسندکردنیدا نەبوون و بە بێلایەن دەنگیان داوە.

دەریا سەفایی رایگەیاندووە، رەشنووسی بڕیارنامەکە پێشتر لە لیژنەی سیاسەتی دەرەوەی پەرلەمانی بەلجیکاش پەسند کراوە و بەپێی بڕیارنامەکە، حکومەتی بەلجیکا ئەرکدار دەبێت بەدواداچوون بکات بۆ ناساندنی سوپای پاسداران وەکو “رێکخراوێکی تیرۆریستی” لە ئاستی یەکێتیی ئەورووپادا.

سوپای پاسدارانی ئێران ساڵی 1979 لە ئێران دامەزراوە و بەشێکی سەرەکیی هێزی سەربازیی ئێرانە. سوپای پاسداران هێزی وشکانی، ئاسمانی و دەریایی هەیە و هێزێکی تایبەتی هەیە بۆ رێکخستنی خەڵک بە ناوی بەسیج. بەشێکی تایبەت بە چالاکی لە دەرەوەی ئێرانیشی هەیە بە ناوی سوپای قودس.

پەرلەمانی ئەورووپا ساڵی 2023 داوای لە ئەنجوومەنی یەکێتیی ئەورووپا کرد، سوپای پاسداران بخاتە لیستی تیرۆر، بەڵام ئەنجوومەنەکە تاوەکو ئێستا ئەو داواکارییەی پەسند نەکردووە.

دووبارە هەوڵبدەرەوە

زانیاریی گرنگ‌و نهێنیی.. تره‌مپ له‌باره‌ى كورده‌وه‌ چى به‌ئه‌ردۆغان وت؟

له‌مانگى ئه‌یلولى ئه‌مساڵدا سه‌رۆكى توركیا، له‌كۆشكى سپى‌و له‌لایه‌ن سه‌رۆكى ئه‌مریكاوه‌ پێشوازییه‌كى گه‌رمى لێكراو كۆبونه‌وه‌یه‌كى گه‌رم‌و …

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *