به‌په‌له

وەزارەتى بەرگریی تورکیا گیانلەدەستدانى سێ سەربازى دیکەى وڵاتەکەى راگەیاند

وەزارەتی بەرگریی تورکیا گیانلەدەستدانی سێ سەربازی دیکەی وڵاتەکەی لە هەرێمی کوردستان راگەیاند، کۆى ئەو سەربازانەی لە دوێنێوە بە گازی میسان لە ئەشکەوتێکدا گیانیان لەدەستداوە گەیشتووەتە هەشت سەرباز.

وەزارەتی بەرگریی تورکیا راگەیەندراوێکدا گیانلەدەستدانی سێ سەربازی دیکەی سوپای وڵاتەکەی بڵاوکردەوە و ئاماژەى بەوەکردووە، “سەربازەکانیان لە میانی کێوماڵکردنی ئەشکەوتێک لە ناوچەی ئۆپراسیۆنی چنگ-قفڵ بەر گازی میسان کەوتوون”.

بەگوێرەى راگەیەندراوەکەى وەزارەتى بەرگریی تورکیا، لە دوێنێ شەشی تەمموزەوە کە رووداوەکە روویداوە، تاوەکو ئێستا هەشت سەربازیان گیانیان لەدەستداوە.

وەزارەتی بەرگریی تورکیا لە راگەیەندراوەکەیدا دەستەواژەی “رێکخراوی تیرۆریستیی جوداخواز”ـی بۆ پەکەکە بەکارهێناوە، لەکاتێکدا لە ماوەی رابروودا و لە راگەیەندراوەکەی دوێنێی وەزارەتەکەشدا ئەو دەستەواژەیە بەکارنەهاتووە.

دوێنێ وەزارەتی بەرگریی تورکیا بڵاویکردەوە 19 سەرباز لە هێزەکانی سوپای وڵاتەکەیان بەمەبەستی کێوماڵکردن و دۆزینەوەی تەرمی سەربازێکیان کە 28ـی ئایاری 2022 لە ناوچەی ئۆپراسیۆنی چنگ قفڵ گیانی لەدەستداوە، چوونەتە ئەشکەوتێک کە پێشتر لەژێر کۆنترۆڵی پەکەکەدا بووە.

دووبارە هەوڵبدەرەوە

بومەلەرزەیەکی سیاسی لە ئەنقەرە و هەرەسھێنانی لیرەی تورکی

​قەندیل پرێس- ڕاپۆرتی شیکاری ​قەیرانی پارتی گەلی کۆماری کە گەورەترین پارتی ئۆپۆزسیۆنی تورکیایە لە دوای …

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *