کۆڵبەرێک بە تەقەی هێزەکانی ئێران کوژرا و یەکێکی دیکەش برینداربوو

لە ناوچەی سنووریی ئاوپەڕی بانە لە رۆژهەڵاتی کوردستان، هێزەکانی سنووری حکومەتی ئێران بە تەقەی راستەوخۆ کۆڵبەرێکیان کوشت و کۆڵبەرێکی دیکەشیان بریندار کرد.

ئەو کۆڵبەرەی کوژراوە ناوی سەیوان عەبدوڵازادەیە، خەڵکی گوندی حەوت تاشە. ئەو کۆڵبەرەشەی بریندارکراوە، برینەکەی سەختە.

هێزەکانی سنوور تەقەیان بەنێو ژمارەیەک کۆڵبەردا کردووە، دە ئەسپیان کوشتوون و دەستیان بەسەر بارەکانیشیاندا گرتووە.

دووبارە هەوڵبدەرەوە

Featured Video Play Icon

هێرشی دڕۆنیی نوێی ڕێژیمی کۆماری ئیسلامی ئێران بۆ سەر بنکەکانی حیزبی دێموکرات لە کۆیە

ئێوارەی ئەمڕۆ شەممە ١٥ی خاکەلێوە، کاتژمێر ٧، کەمپە مەدەنییەکانی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران لە نزیک …

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *