وەزارەتی بەرگریی ئیسرائیل ئێوارەی ئەمڕۆ سێشەممە ڕایگەیاند:” دوو مووشەک لە پارێزگای دەرعای باشووری سووریاوە بە ئاڕاستەی جۆلان هەڵدراوە، ئەوەش بە یەکەم هێرش دادەنرێت دوای ڕووخانی ڕژێمی بەشار ئەسەد لەو وڵاتە، بەڵام مووشەکەکان کەوتوونەتە چۆڵایی و هیچ زیانێکی گیانی لێ نەكەوتووەتەوە.
هێزەکانی بەرگریی ئیسرائیلی ئاشکرایان کرد، مووشەکەکان زیانی ماددیشی نەگەیاندووە، بەر لە گەیشتنی مووشەکەکانیش زەنگی ئاگادار کردنەوە کاتژمێر ١٠ی شەو بەکاتی ئەو وڵاتە، لە شارۆچکەکانی حیسبین و ڕمات مغشمیم لە جۆلان لێدراوە.
بەپێی زانیارییەکان، ئیسرائیل دەستبەجێ وەڵامی هێرشە مووشەکییەکەی داوەتەوە کە لە سووریاوە ئاڕاستەی کرابوو، وەک ڕادیۆی سپای ئیسرائیل ڕایگەیاند: چەند خولەکێک دوای هێرشەکەی نێو خاکی سووریا، سوپای ئیسرائیل هێرشی کردە سەر چەند پێگەیەک لەنێو خاکی سووریا.
لەبارەی هێرشەکەی نێو خاکی سووریاش، یسرائیل کاتس، وەزیری بەرگریی ئیسرائیل ڕایگەیاند:” ئەحمەد شەرع، سەرۆکی سووریا بەرپرسی یەکەم و ڕاستەوخۆیە
قەندیل پرێس