🔻
🔹 کەناڵی سی ئێن ئێنی ئەمریکی، سەبارەت بە بڕیاری سەرۆکی ئەمریکا لەبارەی پیتاندنی یۆرانیۆمەوە و دانووستانەکانی نێوان ئەمریکا و ئێران بەم شێوەیە زانیاری بڵاوکردەوە.
🔹 کەناڵەکە بڵاوی کردەوە، سەرۆکی ئەمریکا ئێرانی ئاگادارکردووەتەوە، کە ڕێگا بە پیتاندنی یۆرانیۆم لەلایەن ئێرانەوە نادات.
🔹 دەشڵێن: دانووستانەکانی نێوان ئەمریکا و ئێران بەرە و شکست و داڕمانێکی گەورە هەنگاو دەنێت.
🔹 هاوكات، دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا بە ماڵپەڕی هەواڵی ئەکسیۆسی ڕاگەیاندووە، ڕێگە بە هیچ پیتاندنێکی یۆرانیۆم لەلایەن ئێرانەوە نادەین.
🔹 جێگای ئاماژەیە، پێنج گەڕی دانووستانەکانی نێوان ئەمریکا و ئێران بە نێوەندگیریی عومان لە مەسقەتی پایتەختی عومان و ڕۆمای پایتەختی ئیتاڵیا بەڕێوەچووە.
قەندیل پرێس