به‌په‌له

لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان لە مانگێکدا ٢٠ هاوڵاتیی و چالاکوانی کورد دەستگیرکراون

بەپێی ئاماری مانگانەی تۆڕی مافەکانی مرۆڤی کوردستان، لە مانگی ئایاردا هەشت هاوڵاتیی کورد لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان و ئێران لەسێدارە دراون، دەشڵێن، لەم مانگەدا ٢٠ هاوڵاتیی و چالاکوانی کورد بە هۆکاری سیاسیی دەستگیر کراون.

تۆڕی مافەکانی مرۆڤی کوردستان ئاماری لەسێدارەدان و دەستگیرکردنی هاوڵاتییانی کوردی لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان و ئێران لە مانگی ئایاری ئەمساڵدا بڵاوکردەوە.

لە هەواڵەکەدا هاتووە، لە مانگی ئایاری ئەمساڵدا هەشت هاوڵاتیی کورد لە زیندانەکانی کەرەج، ورمێ، سنە و بەندەر عەباس لەسێدارە دراون.

ئاماژە بەوەشکراوە، لەم مانگەدا ٢٠ هاوڵاتیی و چالاکوانی کورد لە شارەکانی سنە، ورمێ، کرماشان، هەمەدان، تاران و ئەلبوورز بە هۆکاری سیاسیی دەستگیر کراون، کە پێنج کەسیان بە مەبەستی جێبەجێکردنی سزای زیندانییکردنەكەیان ڕەوانەی زیندانەکانی کەرەج، نەغەدە، بۆکان، مەهاباد و ئیلام کراون.

جێگای ئاماژەیە، بەپێی ئامارەكە لە چوار مانگی یەکەمی ئەمساڵدا لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان ٣٢٠ هاوڵاتیی و چالاکوانی کورد لەلایەن هێزە ئەمنییەکانی ئێرانەوە بانگهێشتکراون یان دەستگیر کراون، کە لەو ژمارەیە زیاتر لە ٢٠ کەسیان ژنن، هەروەها ٣٤ کەسیش لەسێدارە دراون.

دووبارە هەوڵبدەرەوە

کۆمەڵی دادگەری دووبارەکردنەوەی هەڵبژاردن بە تاکە ڕێگای دەرچوون لە قەیرانی هەرێم دەزانێت

​قەندیل پرێس ​ئەنجوومەنی سەرکردایەتی کۆمەڵی دادگەریی کوردستان بە سەرپەرشتی عەلی باپیر لە شاری هەولێر کۆبووەوە …

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *