نەتانیاهۆ: دەست بەسەر تەواوی غەزەدا دەگرین

بنیامین نەتانیاهۆ سەرۆکوەزیرانی ئیسرائیل دەڵێت، ئیسرائیل لەگەڵ زیادکردنی هێرشە ئاسمانی و زەمینییەکانی دەست بەسەر تەواوی کەرتی غەزەدا دەگرێت.

نەتانیاهۆ لە پەیامێکی ڤیدیۆییدا رایگەیاند، شەڕەکە توندە و زیاتر بەرەوپێش دەچن، ئەوان وازناهێنن و سەرکەوتن پێویستی بەوەیە بەشێوەیەک مامەڵە بکەن نەتوانن رووبەڕوویان ببنەوە.

لەبارەی مەترسی برسێتی لە غەزە، نەتانیاهۆ ئاماژەی بەوەکرد، دەبێت ئیسرائیل رێگری بکات لەوەی برسێتی لە غەزە بێتەئاراوە، ئەوەش دوای ئەوەی ئەمڕۆ نووسینگەکەی بڵاویکردەوە رێگە بە چوونەژوورەوەی بڕێکی سەرەکی خۆراک بۆ نێو کەرتەکە دەدەن.

هەر ئەمڕۆ سوپای ئیسرائیل گرتە ڤیدیۆیەکی لە هەژماری فەرمی خۆی لە ئێکس دابەزاند و دەڵێت، لە 24 کاتژمێری رابردوو زیاتر لە 160 ئامانجیان پێکاوە.

دووبارە هەوڵبدەرەوە

سزای سێدارەی دوو بەندکراوی سیاسیی دیکە لە بەندیخانەی قزڵحیساری کەرەج جێبەجێ کرا

سەرلەبەیانیی ئەمڕۆ، سزای سێدارەی دوو بەندکراوی سیاسی بە ناوەکانی ئەبولحەسەن مۆنتەزێر و وەحید بەنی‌عامەریان کە …

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *