به‌په‌له

ماکرۆن بۆ شەرع: رێککەوتنی هەسەدە و سوپای سووریا زۆر گرنگە

ئیمانوێل ماکرۆن لە کۆشکی ئیلیزێ لە کۆنفرانسێکی رۆژنامەڤانیدا لەگەڵ ئەحمەد شەرع گوتی، “رێککەوتنی سوپای سووریا و هەسەدە زۆر گرنگە و  پێویستە پارێزگاری لە هەموو سووریاییەکان بکرێت.”

ئیمانوێل ماکرۆن، سەرۆکی فەرەنسا هەروەها گوتی، “پاریس پشتیوانیی لە جێبەجێکردنی هەر رێککەوتنێکی نێوان دەسەڵاتی سووریا و ئیدارەی کوردی دەکات.”

سەرۆکی فەرەنسا باسی لەوەش کرد، “من پێشنیازم بۆ ئەحمەد شەرع کرد، بۆ رووبەڕووبوونەوەی داعش کار لەگەڵ هێزەکانی سووریای دیموکرات بکەن.”

سەرۆکی فەرەنسا ئاماژەی بەوەشدا، بوونی داعش لە سووریا هەڕەشە لە ئاشتی و ئاسایشی نێودەوڵەتی دەکات و “سەقامگیریی سووریا هۆکارێکی گرنگی ئاسایشی ناوچەکەیە.”

دووبارە هەوڵبدەرەوە

ئەکسیۆس: ترەمپ چەند ڕۆژێک مۆڵەت بە ئێران دەدات

ماڵپەڕی “ئەکسیۆس” لە زاری بەرپرسانی ئەمریکییەوە بڵاویکردەوە، دوایین پێشنیازی ئێران هیچ پێشکەوتنێکی بەرچاوی بەدەستەوە نەداوە …

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *