به‌په‌له

نەتەنیاهوو دوای هێرشی حووسییەکان: وەڵامی ئێران دەدەینەوە

حووسییەکان بە مووشەک فڕۆکەخانەیەکی ئیسرائیلیان کردە ئامانج. نەتەنیاهوو دەڵێت، وەڵامی حووسییەکان و ئێرانیش دەدەنەوە کە “سەرچاوەی تیرۆرن.”

رۆژی یەکشەممە، 04-05-2025، بنیامین نەتەنیاهوو، سەرۆکوەزیرانی ئیسرائیل لە ئێکس نووسی: “هێرشی حووسییەکان لە ئێرانەوە سەرچاوە دەگرێت. ئیسرائیل لە کات و شوێنی هەڵبژێردراوی خۆی، وەڵامی حووسییەکان دەداتەوە.”

ئەم لێدوانەی نەتەنیاهوو دوای ئەوە هات، ئەمڕۆ بەیانی حووسییەکانی یەمەن بە مووشەکێکی “بالیستیی دەنگبڕ” فڕۆکەخانەی بنگۆریۆنیان لە شاری تەلئەڤیڤی ئیسرائیل کردە ئامانج.

نەتەنیاهوو لە ئێکس پۆستێکی پێشتووتری دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکای داناوەتەوەم کە ترەمپ تێیدا نووسیویەتی هێرشی حووسییەکان لە ئێرانەوە سەرچاوە دەگرێت. نەتەنیاهوو نووسی: “سەرۆک ترەمپ راست دەکات.”

نەتەنیاهوو هەڕەشەی لە ئێرانیش کرد و گوتی: “لە کات و شوێنی هەڵبژێردراوی خۆمان، وەڵامی ئێرانیش دەدەینەوە، کە سەرچاوەی تیرۆرە.”

حووسییەکان دوای هێرشەکە، بەرپرسیارێتییان گرتە ئەستۆ. تەندروستیی ئیسرائیل رایگەیاند، لە رووداوەکەدا شەش کەس بە برینی سووک و مامناوەند برینداربوون و چارەسەریان وەرگرتووە.

پێش ئەو پۆستە، نەتەنیاهوو لە پەیامێکی ڤیدیۆیی رایگەیاند: “ئێمە پێشتر هەنگاومان دژی ئەوان ناوە و لە داهاتووشدا هەر بەردەوام دەبین.”

نەتەنیاهوو لە پەیامەکەیدا بەڵێنیدا “وەڵام”ـی حووسییەکان بدەنەوە و گوتیشی، وەڵامەکە “بە چەند قۆناخێک دەبێت.”

لەوکاتەوەی جەنگی غەززە لە 07-10-2023 دەستیپێکردووە، ئێران و ئیسرائیل سێ جار راستەوخۆ لە یەکدییان داوە.

دووبارە هەوڵبدەرەوە

سەرکردەی ڕۆحیی دروزەکانی سوریا: بەرەو مافی چارەی خۆنووسین هەنگاو دەنێین و پێکهاتن لەگەڵ دەسەڵاتدارانی ئێستادا مەحاڵە

قەندیل پرێس شێخ حیکمەت هیجری، سەرکردەی ڕۆحیی دروزەکانی سوریا ڕایگەیاند کە کاروانی کۆمەڵگەکەیان بە هەنگاوی …

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *