رێبەری دروزەکانی سووریا داوای حکومەتێکی لامەرکەزی دەکات

شێخ حیکمەت هیجری، رێبەری دروزەکانی سووریا پاش کوشتنی 15 چەکداری دروزەکان لە نزیکی دیمەشق، پەیامێکی بڵاوکردەوە و دەڵێت، لەو ناوچانەی سووریا کە زۆرینەی دانیشتووانی دروزن، بەشێوەیەکی سیستماتیک هاوڵاتییانی سیڤیل جینۆساید دەکرێن و بەوهۆیەشەوە چی دیکە متمانەیان بە حکومەتی ئێستای سووریا نەماوە.

لە راگەیەنراوەکەیدا، رێبەری دروزەکان ئاماژەی بۆئەوەشکردووە، چاوەڕێیاننەکردووە، هەڵسوکەوتی داعش دووبارە بکرێتەوە و جەختدەکاتەوە، حکومەتی ئێستای سووریا “حکومەتێکی توندئاژۆیە و تەنیا بۆ کوشتن و تیرۆر هاتوون.”

شێخ حیکمەت هیجری، ئاماژە بۆ ئەوەشدەکات، حکومەتی ئێستای سووریا شکستیهێناوە لە پاراستنی هاوڵاتییان و لەئێستا بەدواوە متمانە بە هیچ دامەزراوەیەک ناکەن وەکو حکومەت کاربکات، لەبەرئەوەی حکومەت لەرێگەی گرووپە تەکفیرییەکانەوە هاوڵاتیی خۆی ناکوژێت.

لە کۆتایی راگەیەنراوەکەدا، رێبەری دروزەکان داوای حکومەتێکی لامەرکەزی بۆ سووریا دەکات و هانی هاوڵاتییانی وڵاتەکەی دەدات، دەستوورێک پەسەند بکەن کە یەکسانیی هەموو پێکهاتەکان زامن بکات.

ئەمە لەکاتێکدایە، روانگەی سووری بۆ مافەکانی مرۆڤ رایگەیاند، رۆژی چوارشەممە لە ناوچەکانی دەوروبەری دیمەشق 15 چەکداری دروز کەوتوونەتە بۆسەیەکی چەکدارییەوە و کوژراون.

بەگوێرەی زانیارییەکانی روانگەی سووری، چەکدارە دروزەکان لەسەر رێگەی دیمەشق – سوەیدا کەوتوونەتە ئەو بۆسەیەئ هێزەکانی ئاسایشی سووریاوە.

لەماوەی کەمتر لە 48 کاتژمێری رابردوودا، 74 کەس کوژراون کە 30یان ئەندامی هێزە ئەمنییەکانن و ئەوانی دیکە سەربە پێکهاتەی دروزەکانن.

دووبارە هەوڵبدەرەوە

سزای سێدارەی دوو بەندکراوی سیاسیی دیکە لە بەندیخانەی قزڵحیساری کەرەج جێبەجێ کرا

سەرلەبەیانیی ئەمڕۆ، سزای سێدارەی دوو بەندکراوی سیاسی بە ناوەکانی ئەبولحەسەن مۆنتەزێر و وەحید بەنی‌عامەریان کە …

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *