کچە کوردێکی بەریتانیا دەبێتە فڕۆکەوان و سنووری 45 وڵات دەبڕێت

کچە کوردێکی تەمەن 24 ساڵی دانیشتووی بەریتانیا بڕوانامەی فڕۆکەوانیی تایبەت بە فڕۆکەی گەورە بەدەستدەهێنێت و لە ماوەی ساڵێکدا وەکو فڕۆکەوانی فڕۆکەی بۆوینگی گەورە گەشت بۆ نزیکەی 45 وڵات دەکات.

هێشوو هەڤاڵ کە گەشتە فڕۆکەوانییەکەی چوار ساڵ لەمەوبەر دەستیپێکرد، ئێستا 400 کاژێر فڕینی لەگەڵ هێڵێ فڕۆکەوانیی رایان ئێر هەیە کە یەکێکە لە گەورەترین هێڵە ئاسمانییەکانی ئەورووپا.

کچە کوردەکە گوتی: “زۆر هەست بە شانازی دەکەم وەکو کچێکی کورد بوومەتە فڕۆکەوان. هەر کەسێک لە فڕۆکەخانە لەبارەی رەچەڵەکم لێم دەپرسێت، بە شانازییەوە دەڵێم کوردم. ئەوانیش پێیان سەیرە و نەیانبیستووە فڕۆکەوانی کورد لە بەریتانیا هەبێت”.

هەرچەندە لە لەندەن لەدایکبووە (ساڵی 2000)، هێشوو دەتوانێت بە کوردییەکی پاراو قسە بکات، بخوێنێتەوە و بشنووسێت.

دایک و باوکی هێشوو خەڵکی قەڵادزێن لە سنووری سلێمانی؛ لە ساڵی 1996 لەکاتی شەڕی نێوخۆ چوونەتە بەریتانیا و لە لەندەن نیشتەجێ بوون. هێشوو لەگەڵ خێزانەکەی چەند جارێک بە سەردان هاتووەتەوە بۆ کوردستان کە دوایین جار پێش شەش ساڵ بووە.

دووبارە هەوڵبدەرەوە

ئەکسیۆس: ترەمپ چەند ڕۆژێک مۆڵەت بە ئێران دەدات

ماڵپەڕی “ئەکسیۆس” لە زاری بەرپرسانی ئەمریکییەوە بڵاویکردەوە، دوایین پێشنیازی ئێران هیچ پێشکەوتنێکی بەرچاوی بەدەستەوە نەداوە …

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *