ناوخاس نەزەری، ئهندامی کۆنگرهی نیشتمانی کوردستان (کهنهکه)، دهڵێت: “ئۆپۆزیسیونی کلاسیکی دانیشتووی باشووری کوردستان بە داخەوە وەک “ئانتی تێزی” ئیسلامی شیعە لە ئیسلامی سۆنی ئیستیفادە دەکات کە دەقیقەن لە بەرژەوەندی ئەهداف و ئامانجەکانی کۆماری ئیسلامیە و ئاتۆی باشی پێ دەبەخشێ.”
قەندیلپرێس: تکایە بە کورتی خۆتان بە بەردەنگەکانمان بناسێنن؟
ناوخاس نەزەری: سپاسی ئێوە دەکەم بۆ رەخساندنی ئەم دەرفەتە بۆ ئاشنا بوون لە گەل ئیدە و ئارمانی من و ئارمانی کۆمەڵگای یارسان.
ناوخاس نەزەریم، لە دایکبووی شاری سەرپێل زەهاو سەر بە پارێزگای کرماشان.
ماوەی زۆرترلە ٣٠ ساڵە وەک ئەکتیڤیستێکی سیاسی و کۆمەڵایەتی لە بوارەکانی مافی مرۆڤ و کاروباری دیپلۆماتیک کاردەکەم.
یەکی لە دامەزرێنەرانی ڕابردووی ‘ڕێکخراوی دیمۆکراتیکی یارسان’ بووم و ئێستا وەک شەخسیەتێکی سەربەخۆ لە بواری مافی سیاسی و مرۆیی کۆمەڵگای یارسان و کورد لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان و ئێران فەعالیەت دەکەم.
سازمانی دیمۆکراتیکی یارسان وەک پرەنسیپی سیاسی هەڵبژاردووە، داکوکی لە مافی سیاسی، عەقیدەتی، کۆمەڵایەتی و مرۆیی کۆمەڵگای یارسان بکات.
چەندین ساڵە ئەندامی پارتی سۆسیالیستی هۆڵەند و ئەمنستی ئەنترناسیونال و هەروەها ئەندامی کۆنگرەی نەتەوەیی کوردستانم.
قەندیلپرێس: بەڕێزتان لە کۆنفرانسی ڕۆژهەڵات کە لە لایەن کۆنگرەی نیشتمانی کوردستان (کەنەکە) لە ڕۆژانی 26 و 27 مانگی ئەپریل لە وڵاتی هۆڵەند بەڕێوەچوو بەشداربوون، لە بەشێک لە وتارەکەتاندا باس لە ئۆپۆزیسیۆنی کلاسیکی ڕۆژهەڵات دەکەن کە لە ئایین و ناسیۆنالیزم پێک هاتووە، هەروەها ڕەخنە لەوە دەگرن کە کوردانی یارسان و شیعە لە ئاست ڕێبەریی حیزبەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان بەشدار نین یان ئەوەیکە کوردانی شیعە و یارسان پەراوێز خراون، تکایە ئەم باسە زیاتر بۆ بەردەنگەکانمان ڕوون بکەنەوەو بفەرمن هۆکاری ورووژاندنی ئەم باسە لە لایەن بەڕێزتانەوە لە کۆنفرانسی ڕۆژهەڵات چی بوو؟
ناوخاس نەزەری: ئەحزاب و ئۆپۆزیسیون کڵاسێک ڕۆژهەڵاتی کوردستان، بە داخەوە لە جیاتی ئاڤانگارد و پيشگام بوون لە پێکهێنانی گۆڕانکاری و تەغییری ئۆسۆلی لە نێو کۆمەڵگە، کەڵک وەردەگرن لە ئەو ئۆسۆل و نۆرمگەلی دواکەوتووی کۆمەڵگە کە زۆربەی لە بۆنیاد و فۆنداسیونی ئایینی دروست بوونە.
ئەگەر خاس سەیر بکەی، دەبینی هێشتا لە نێو حیزبێکی ڕۆژهەڵاتی، مەلا و ئاخۆندی دینی هەن کە تەنانەت سەرەڕای ئەوەیکە ئەندامی کۆمیتەی ناوەندیە، بەڵام دوو ژنی هەیە و ڕەفتار و کردارێکی ئرتجاعی و سکسیستی لە گەڵ ژنانی کوردە دەکات.
لە بارەی ئستفادەی ئۆپۆرتۆنیستی لە ملیگەرایی و ناسیۆنالیسم لە لایەن بڕێک فۆرماسیونی سیاسی کوردی ڕۆژهەڵات، من توانم بڵێم کە ناسیونالیسمی دیمۆکراتیکی کوردستانی شتێک نیە کە حیزب یان ڕێکخراوێک بتوانێ وەک ئیدئولۆژی بۆ بەرژەوندی سیاسی خۆی کەڵکی لێ وەرگرێ چۆنکە کوردگەرایی و ئەڤینداری کوردایەتی مۆختەسی بەشێک لە کۆمەڵگەی کوردی نیە کە حزب یا سازمانێک بیەوی سووء ئستفادەی لێبکات. کوردپەروەری و عێشق وەرزی بە خاک و گەل، شتێکە لە دەمار و ڕەگی هەر کوردێک باشەرەف جەریانی هەیە و ئیتر نیازی بە فۆرمالیزە کردن و لە قاڵب دانانی حزبیی نیە.
هەروەها بڕێک لە ئەحزابی کلاسیک تەنانەت “ناوەندی دینی و زانایانی ئایینی ئیسلامیان “تەشکیل داوە کە لە تەناقۆزە لەگەڵ ئۆسۆل و پرەنسیپەکانی خودی حزبەکە.
ئەگەر حزب یا تەشەکۆلێکی سیاسی ئەو ناوەندانە دروست دەکات تەبعەن گەورەترین یارمەتیدەری هێزی داگیرکەر و فاشیستی مەزهەبی دەبێت.
بەڵێ، من لە وتارەکەم باسی “تێزی” ئیسلامی شیعەم کرد کە ئەمرۆژە بە ناوی “تەشەیۆع و لە ژێر لەوای ولایەت فەقیە” لە ئێران حاکمە و هەر چەشنە مۆخاڵفەت و دژایەتی کۆماری ئیسلامی وەک دژایەتی خۆدا و پێغەمبەری ئیسلام مۆحاسیبە دەکات و بە لەیبەڵ و بەرچەسبی “مۆحاربە” هەرنەوع دەنگی مۆخاڵف سەرکۆت دەکات.
کۆماری ئیسلامی بەم نەووع بەرداشتە لە ئیسلام، گەلی شیعە مەزهەبی ئێرانی پیێ قفڵ دەکات و پەیرەوانی ئەهلی تەسەنۆن و یارسان و غەیرە شیعەکانی، پێ سەرکۆت دەکات.
ئۆپۆزیسیونی کلاسیکی دانیشتووی باشووری کوردستان بە داخەوە وەک “ئانتی تێزی” ئیسلامی شیعە لە ئیسلامی سۆنی ئیستیفادە دەکات کە دەقیقەن لە بەرژەوەندی ئەهداف و ئامانجەکانی کۆماری ئیسلامیە و ئاتۆی باشی پێ دەبەخشێ.
ئێمە وەک گەلی کورد لە هەر چوارپارچەی کوردستان هەزار و وردەێک ساڵە گەورەترین زەربەی کۆمەڵایەتی، سیاسی و مروویمان لە ” ئیسلامی غەیر دیمۆکراتیک “خواردوە و بۆیە من وەک ئایتمێکی چالشی و ئیدەێکی نۆیی کوردی، پێشنیارم کرد،کە ئایین یاری “یارسان”وەک “سەنتێز”ی ئەم کێشمەکێشە دینیە کە بووەتە قەیرانی چەندین سەدەی گەلەکەمان، بکەینە ڕۆژەفی گفتگووەکانی بەشی سیاسی و کۆمەڵایەتی گەلی کورد، چۆنکە ئیتر هیچ هێز و قۆدرەتێک ناتوانێ تەزادی عەقیدەتی ئێمە لە گەڵ ئەوانە ئینکار بکات و تەفاوتی ئەندیشە و ئیدیۆلۆژی ئێمە لە گەڵ داگیرکەرانە تەنیا لە سەر خاک و فەرهەنگ و نۆرمگەلی کۆمەڵایەتی نامێنێ و مەرزبەندی عەقیدەتی ناڕاگۆزەر و مێژوویی پێکدێت.
ڕەنگە ئەم پرسیارە بکرێت کە جیاوازی دینی یاری لە گەڵ دینەکانیترە چیە؟
لە ئایینی یارسان، وەک ئایینیکی تەواو کوردی، بڕوای بە هەموو ئازادیە ئەساسیەکان هەیە و مافی ژن و پیاو، کچ و کۆڕ وەک یەک سەیر دەکرێ و سروشت و ئێکۆلۆژی و ژینگە جەنبەی “تەقەدۆس”ی هەیە.
من بە قووڵی باوەڕم هەیە کە ئەگەر گەلی کورد لە مانیفستی دیمۆکراتیکی یارسان وەک میکانیسمی تەدافۆعی و بەرپەرچدەرەوەی فاشیسمی دینی داگیرکەران کەڵک وەرگرێ، لە زووترین کات، ئاسۆی سەربەخویی دیمۆکراتیک و مۆڵتی کۆلتۆرالیسمی دروون کوردی بەدیدێ.
حەتمەن هەموومان دەزانین، ئەم باسە ئەگەر دەرفەت بێ، توانین لە کادری گفتگوو و مەشوەرەتی مۆلتی لەترالیسم بە شیوەێکی مۆدێرن و زانستی لە ئختیاری گەلەکەمان دایەنین.
کورد دەبێ لەم دۆگماتیسم و تەفەکۆری رێئاکسیونێری هاوردەکراو بێتە دەرەوە و قشری نۆخبەی کۆمەڵگاش ئەرکی قۆرسی لە سەرە بۆ دەرباز بوون لەم قەیرانە کە ئێمەی کوردی بە دیل گرتووە.
لە ڕاسیە، ورووژاندنی ئەم باسە لەم کۆبوونەویە، لەبەر ئەوە بوو کە کۆنگرەی نەتەوەیی کوردستان وەک هێزێکی نێۆتراڵ، شەخسیەت و پێرسۆناژی ئاکادمیک، ئانالیست، شرۆڤەکار، تێکۆشەری سیاسی و خەبیر لە زۆر لە بوارەکانەوە بانگهێشت کردبوو کە بێسابقە بوو.
لە بارەی تەنزیم ڕابتەی ئەحزابی کلاسیک لە گەڵ ئەندامان و هەوادارانی کوردی یارسان و شیعە،
ئێمە شاهیدی ئەوەین لە نێو ئەحزابی کلاسیک لە ئاستی ڕێبەری و بڕیاردان، تەنانەت یەک یارسانی یان کوردی شیعە بوونی نیە. ماوەیک چەن یارسانی و کوردی شیعەیان لە قاڵبێکی فۆرمالیستی لە کۆمیتە ناوەندی یەکی لەم حزبانە دانابوون.
زۆربەی کارە سیاسی- و تەشکیلاتیەکان کە بەم یارسان و شیعانە سپاردبوون، نە لە ئێشێل و لێڤڵی ئەوان بوو، نە سووژەی کارەکان پێوەندی بە کار تەشکیلاتیوە بووە.
بۆیە ئەوان لە دوای ماوەیکی زۆر کۆرت بە هۆی نەبوونی تەئمانینەی تەشکیلاتی و حزبی، دەست لە کار کێشانەوەیان ڕاگەیاند و دانیشتن.
ئۆپۆزیسیونی کلاسیک – نە هەموویان – تەنانەت تلەفۆنیان بۆ بڕێک لە ئەفرادی ئەحزابیتر و لایەنگرانی خۆیان و بەشداربووان کردبوو کە لە کۆبوونەوەکە بەشدار نەبن چۆنکە لە باشووری کوردستان “دوچاری مۆشکڵ” دەبن.
بەداخەوە ئەمە نیشاندەری ئەوەیە کە ئۆپۆزیسیونی ڕۆژهەڵات سەڵاحیەتی بڕیاردانی سەربەخۆیان لێوەرگراوە، و بە بێ ئجازە و ئیزنی حکوومەتی هەرێم ناتوانن تەنانەت لەسەر ئەو بەشەی خۆیان بڕیاربدەن.
بەڵام هاوکات لە هەناردنی پەیام بۆ “هەڵوێستی کوردی” لە ڕۆژئاوا ڕکابەریی یەکدی دەکەن، ئەمە لە حاڵێکە، ئۆرگانیزاتوری کۆنفرانسی ڕۆژئاوا کۆنگرەی نەتەوەیی کوردستان بوو و خاتوون “زەینەب مۆراد’ هاوسەرۆکی “کەنەکە” مۆدیریەت و مۆدراسیونی کۆنفرانسەکەی کرد. بەڵام چۆنکە “خاوەن ماڵ” کۆنفرانسی ڕۆژئاوای پێ باش بوو، ئەمانیش چوونە ڕێز و سەفیان گرت بۆ ئەوەیکە نیشان بدەن گوێ بەحەڵقەی براگەورەن.
قەندیلپرێس: وەکوو کەسێک کە لەم کۆنفرانسە بەشدار بوون، کۆنفرانسەکەتان پێ چۆن بوو؟ خاڵی بەهێز و لاوازی کۆنفرانسەکە چی بوون؟
ناوخاس نەزەری: ئەگەر ئێگزاجرە نەبێ، باشترین کۆبوونەوەی کوردستانی بوو چۆنکە ڕۆڵ و نەقشی ژنان، جەوانان، ئەکادمیسیەکان، مامۆستایانی بوارەکانی ڕەنگاوڕەنگ سەرەنجڕاکێش بوو.
لەم کۆنفرانسە بە عەینە دیتمان کە گەلی ئێمە لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان خاوەنی پۆتانسیەلی گەورەیە و زەرفیەت و توانایی تەغییری گەورەیە هەیە.
بە ڕای من، خاڵی لاواز’ ی ئەم کۆبوونەوانە، نەبوونی کۆمیسیونی بەدواچوون بۆ پێشنیارەکان و فیدبەکی میاندەورەیی کۆمیسیونەکانە. باشیش دەزانم کە کەنەکە تەڵاشی کردووە بەڵام کەمبوودی هێزی کاری سیاسی هەیە.
یەکێ لە گەورەترین کێشەکانی ئێمە، تەوافۆق لە قسەیە، نەک لە عەمەڵکرد، هیوادارم بەسەر ئەمەش زاڵ بین.
سپاس بۆ ئەم دەرفەتە، هیودارم لە زووترین کات ئازادی وڵاتەکەمان بەدی بێت و بگەڕێینەوە بۆ وڵاتی خۆمان.
قەندیل پرێس