به‌په‌له

پەدەکەسە وەڵامی دیمەشقی دایەوە

پەدەکەسە کە یەکێکە لە پارتە سەرەکییەکانی ئەنەکەسە، وەڵامی ئەو لێدوانەی حکومەتی دیمەشقی دایەوە کە لەبارەی کۆنگرەی یەکڕیزی کورد بڵاویکردبووەوە.

پەدەکەسە لەڕاگەیەندراوێکدا ئەوەشی خستەڕوو، هێرشکردنە سەر کۆنفرانسی یەکڕیزی کورد خزمەت بە هەوڵەکانی ئاشتی ناکات و یەکگرتوویی کورد مەترسی نییە، بەڵکو مافێکی مێژوویی زۆر ڕاستەقینەیە.

پاڕتی دیموکراتی کوردستانی سوریا جەختی لەوە کردەوە کە گەلی کورد بەشداری لە پاراستنی یەکگرتوویی سوریادا کردووە و دەبێت مافەکانیان ڕەچاو بکرێن.

پەدەکەسە دەڵێت، هەرکەسێک لە یەکگرتوویی کورد بترسێت لە ڕاستیی دەترسێت و لەسەر ئینکاری وڵاتەکەی بنیات دەنێت.

هەروەها ڕونیکردەوە کە ئەوان باوەڕیان بە سوریایەکی داهاتوو هەیە کە دەبێت دەستورێکی دیموکراسی و فرەیی و لامەرکەزی هەبێت کە مافی هەموو پێکهاتەکان بە تایبەت کورد زامن بکات.

دووبارە هەوڵبدەرەوە

یەرەکە: ئومێد وەشکەلانی لەلایەن هێزەکانمانەوە سزادرا

یەرەکە ڕایگەیاند، هێزەکانمان لە شاری مەریوان کۆنترایەکیان بە ناوی ئومێد وەشکەلانی سزادا، کە بە هەموو …

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *