به‌په‌له

دۆخی تەندروستی سڕی سورەیا ئوندەر بەرەو خراپی دەچێت

پزیشکانی سڕی سووریا ئۆندەر کە لە ژێر چاودێری چڕدایە ئەمڕۆ لێدوانێکی ڕۆژنامەوانیان بڵاوکردەوە و رایانگەیاند، پەرچەکردارەکانی وردە وردە کەم بووەتەوە و وێنە دەمارییەکان وردە وردە خراپتر بووە، ئێمە گەیشتووینەتە خاڵێکی تری تێکشکاندن.

شەوی 15ى نیسان، سڕی سورەیا ئوندەر جێگری سەرۆکی پەرلەمانی تورکیا و ئەندامی شاندی ئیمرالی توشی جەڵتەی دڵ بوو، لەو رۆژەوە بێهۆشە و لە ژێر چاودێری چڕدایە.

ئەمڕۆ پزیشکەکانی راگەیاندراوێکیان لەبارەی تەندروستیی سڕی سورەیا ئوندەر بڵاوکردەوە و ئاماژەیان بەوەکردووە، دوای پچڕانی شادەمار نەشتەرگەری بۆ کراوە و ماوەی 13 ڕۆژە لە چاودێری چڕدا چارەسەری بۆ کراوە.

ئەوەشخراوەتەڕوو، نەخۆشەکەمان “سیری سووریا ئۆندەر” ئەمڕۆ لە بەشی چاودێری چڕی 13 یە، هەرچەندە لە ژێر ECMO (ئامێری یارمەتیدەری دڵ) و چارەسەری پاڵپشتی ئینوترۆپیک جێگیری خوێنی هێشتەوە، بەڵام بەداخەوە وێنەی دەماری وردە وردە بەرەو خراپی دەچوو.

پزیشکەکانی دەڵێن: ئێمە گەیشتووینەتە خاڵێکی تری تێکشکاندن، پەرچەکرداری نەخۆشەکەمان کەم بووەتەوە و ئاوسانی مێشک بەردەوامە، بەداخەوە، مەترسی لەسەر ژیانی بەردەوام لە زیادبووندا، لەگەڵ ئەوەشدا، ئێمە بەردەوام دەبین لە چاوەڕوانی ئارامی بۆ ئەنجامدانی چارەسەرەکانمان.

دووبارە هەوڵبدەرەوە

یەرەکە: ئومێد وەشکەلانی لەلایەن هێزەکانمانەوە سزادرا

یەرەکە ڕایگەیاند، هێزەکانمان لە شاری مەریوان کۆنترایەکیان بە ناوی ئومێد وەشکەلانی سزادا، کە بە هەموو …

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *