كونسوڵی گشتی ئه‌مریكا له هه‌رێمی كوردستان ڕایگه‌یاند، هه‌وڵه‌كانیان بۆ ئه‌وه‌یه وابكه‌ن كه وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه ناحزبی بێت و پێشمه‌رگه شه‌ڕ بۆ هه‌رێمی كوردستان بكات نه‌ك بۆ كه‌سانێك و كه‌سایه‌تی دیاریكراوی حزبی.
ستیڤ بیتنه‌ر، كونسوڵی گشتی ئه‌مریكا له هه‌رێمی كوردستان له مه‌راسیی ڕاگه‌یاندنی پلاتفۆڕمی ته‌ندروستی پێشمه‌رگه رایگه‌یاند، ئەم پلاتفۆڕمه به‌شێكه له هه‌وڵه‌كانیان بۆ ئه‌وه‌ی وابكه‌ن كه وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه ناحزبی بێت.
کونسوڵی ئەمریکا جەختیکردەوە، پێشمه‌رگه دەبێت شه‌ڕ بۆ هه‌رێمی كوردستان بكات نه‌ك بۆ كه‌سانێك و كه‌سایه‌تی دیاریكراوی حزب و وتیشی: له پاڵ هه‌وڵه‌كانمان بۆ ناحزبیكردنی پێشمه‌رگه، ئێمه ماوه‌ی زیاتر له 10 ساڵه له‌ڕوی ڕاهێنانی پزیشكی و ڕاهێنانی دیكه‌وه یارمه‌تی هێزه‌كانی پێشمه‌رگه‌مان داوه.
هەروەها، شۆڕش ئیسماعیل، وه‌زیری پێشمه‌رگه ڕایگه‌یاند، له پڕۆسه‌ی چاكسازیدا وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه پێشكه‌وتنی گه‌وره‌ی به‌ده‌ستهێناوه و به‌پێی ئه‌و ڕێكه‌وتنه‌كه‌ی له‌گه‌ڵ پنتاگۆن واژۆكراوه پێویسته تا 2026 ته‌واوی هێزه‌كانی یه‌كبخرێن و هیوادارن له‌وكاته‌دا بگه‌نه كۆتایی.
قەندیل پرێس