به‌په‌له

درۆنێکی بۆمبڕێژکراو لە خاڵێکی پێشمەرگە لە سنووری ئامێدی کەوتەخوارەوە و بریندار هەن

ئەمڕۆ لە سنووری ئامێدی درۆنێکی بۆمبڕێژکراو خۆی بە خاڵێکی سەربازی پێشمەرگەدا تەقاندەوە و سێ پێشمەرگە بریندارن.

کامەران عوسمان، ئەندامی رێکخراوی تیمەکانی دروستکەری ئاشتیی کۆمەڵگە (CPT)ـی ئەمریکی رایگەیاند، “پێشمەرگە سەرقاڵی دروستکردنی خاڵێکی سەربازی بوون، لەو کاتەدا پەکەکە درۆنێکی ناردووە بۆ چاودێری، کە دەچێتە سەر ئەو بنکەیە، لە شوێنێکی نادیارەوە تەقەی لێکراوە، نەک لەلایەن پێشمەرگەکان.”

بە گوتەی کامەران عوسمان، بارەگایەکی تورکیا لەو ناوچەیە هەیە و بەسەر بنکەکە دەڕوانێت، پێدەچێت لەلایەن ئەو بارەگایەوە تەقەی لێکرابێت، بەو هۆیەوە درۆنەکە، کە بۆمبڕێژکراو بووە، تەقیوەتەوە.

 

دووبارە هەوڵبدەرەوە

کۆچبەرانی سەرێکانی لە کاتی سەرداندا بە دەستگرتن و تاڵانی ماڵەکانیان دەگەن

کۆچبەرانی سەرێکانی، کە پاش هێوربوونەوەی دۆخی ناوچەکە، بە سەردانێکی کورت دەڕۆنەوە ناوچە و گوندەکانیان، تا …

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *