به‌په‌له

روانگه‌ی سوری: توركیا سه‌ربازانی كه‌مكرده‌وه‌ و سوپای سوریا لە باکوری ڕەققە جێگیرکرا

لە نێو ئەو هەواڵانەی باس لە کەمبونەوەی ژماره‌ی سه‌ربازانی تورکیا و كه‌مبونه‌وه‌ی بنكه‌كانی بۆ سێ بنکەی سەرەکی دەکەن، هێزەکانی وەزارەتی بەرگری سوریا بەدرێژایی هێڵەکانی پێشەوە لە باکوری ڕەققە جێگیرکراون.

روانگه‌ی سوری بۆ مافه‌كانی مرۆڤ بڵاویكرده‌وه‌، لە ماوەی چەند کاتژمێری ڕابردودا هێزەکانی وەزارەتی بەرگری سوریا بە درێژایی ئەو هێڵە پەیوەندییانەی کە ناوچەکانی ژێر کۆنتڕۆڵی ئیدارەی خۆسەر و ناوچەکانی “کانیی ئاشتی” لە باکوری ڕەققە جیا دەکەنەوە، جێگیرکراون.

ئاماژه‌ی به‌وه‌شكردوه‌، هەروەها دەورییەی هاوبەش ئەنجامدراوە کە هێزەکانی سوریای دیموكرات (هەسەدە) و هاوپەیمانی نێودەوڵەتیشیان تێدایە، ئەو هەنگاوە ئامانجی کۆنتڕۆڵکردنی دۆخی ئەمنی و بەرزکردنەوەی سەقامگیری ناوچەکەیە.

ئەو پێشهاتە لە ژێر ڕۆشنایی جموجۆڵە مەیدانییە بەرچاوەکاندا دێت، کە نوێنەرایەتی هێزەکانی تورکیا لە سێ بنکەی سەرەکی لە لادێکانی عەین عیسا كشانه‌وه‌، کە بریتین لە: شێرکراک، کۆنازدا و کافیفا کە ژمارەیەک لە هێزەکانیان بەرەو قوڵایی تورکیا گه‌ڕاونه‌ته‌وه‌.

بەگوێرەی سەرچاوەکان، جێگیرکردنی ئەو دەورییانە لە چوارچێوەی هەوڵەکاندایە بۆ کۆنتڕۆڵکردنی دۆخی ئەمنی و بەرزکردنەوەی سەقامگیری لە ناوچەکەدا، ئەو جموجۆڵانە هاوکات بو لەگەڵ کشانەوەی چەند گروپێگی سوپای نیشتیمانی سوریا لە چه‌ند ناوچەیه‌ك.

ڕوانگەی سوری بۆ مافەکانی مرۆڤ دوێنێ هه‌ینی هەواڵی ئۆپەراسیۆنێکی مەیدانی سەرنجڕاکێش و بێوێنەی بڵاوکردەوە، کە بریتی بو لە گەشتێکی هاوبەش بۆ ناوچەکانی ڕۆژهەڵاتی شارۆچکەی عەین عیسا و بەدرێژایی ڕێگای خێرای M4 و هەمو ڕێگایەک بۆ ناوچەی ئەلتەروازیە لە لادێکانی ڕەققە.

دووبارە هەوڵبدەرەوە

سەرکردەی ڕۆحیی دروزەکانی سوریا: بەرەو مافی چارەی خۆنووسین هەنگاو دەنێین و پێکهاتن لەگەڵ دەسەڵاتدارانی ئێستادا مەحاڵە

قەندیل پرێس شێخ حیکمەت هیجری، سەرکردەی ڕۆحیی دروزەکانی سوریا ڕایگەیاند کە کاروانی کۆمەڵگەکەیان بە هەنگاوی …

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *