بۆ یەکەمینجار نێچیرڤان بارزانی و ئەحمەد شەرع کۆبونەوە

لەمیانەی بەشداریکردنیان لە کۆڕبەندی ئەنتاڵیا، بۆ یەکەمینجار نێچیرڤان بارزانی و ئەحمەد شەرع لە شاری ئەنتاڵیای تورکیا کۆبونەوە، لەوبارەیەشەوە سەرۆکی هەرێم دەڵێت،” جەختمانکردەوە لەسەر ڕوبەڕوبونەوەی تیرۆریستانی داعش “.

نێچیرڤان بارزانی سەرۆکی هەرێمی کوردستان لە تۆڕی کۆمەڵایەتی ( ئێکس ) ئاماژەی بەوەکرد،” خۆشحاڵبوم بە چاوپێکەوتنم لەگەڵ ئەحمەد شەرع لەئەنتاڵیا، لە کۆبونەوەکەشماندا باسمان لە دۆخی سوریا کردو بیروبۆچونمان لەبارەی داهاتوی سوریا گۆڕییەوە، بەجۆڕێک کە سەرجەم گەڵانی ئەو وڵاتە لەخۆبگرێت “.

نێچیرڤان بارزانی باسی لەوەشکرد،” پاڵپشتی خۆمان بۆ ئەحمەد شەرع دوپاتکردەوە، هاوکات پابەندبونیشمان بەهاوبەشیکردن لە چەنگی دژی داعش دوپاتکردەوە “.

سەرۆکی هەرێمی کوردستان ڕاشیگەیاند،” پابەندبونی ئەحمەد شەرع بە ئارامی و ئاسایشی ناوچەکە، دڵخۆشیکردم “.

دووبارە هەوڵبدەرەوە

هێرشكردنە سەر دامەزراوەی نەوتی ئارامکۆی سعوودیە

ئەمڕۆ دووشەممە، دامەزراوە نەوتییەکانی کۆمپانیای ئارامکۆ لە جازان، لە نزیک سنووری یەمەن، لەلایەن حوسییەکانەوە هێرشی …

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *