بهگوێرهى میدیاى توركی، لهم مانگەدا کۆنگرەی پەکەکە بۆ چەک دانان بەڕێوەدەچێتو بەرلەوەش وهفدى دەم پارتی لەگەڵ عەبدوڵڵا ئۆجەلانو سەرۆک کۆماری تورکیا کۆدەبێتەوە.
پێنج مانگ لەمەوبەر، دەوڵەت باخچەلی سەرۆکی گشتیی پارتی بزوتنەوەی ناسیۆنالیست (مەهەپە) داوای لەعەبدوڵڵا ئۆجهلان ڕێبەری زیندانیکراوی پارتی کرێکارانی کوردستان (پەکەکە) کرد، پەکەکە،هەڵبوەشێنێتەوە. ئەوهبوو، لە27ی شوباتدا ئۆجەلان بانگەوازی کرد پەکەکە چەک دابنێتو خۆی هەڵبوەشێنێتەوە، ئەگەرچی مانگێک زیاتر بەسەر بانگەوازەکەی ئۆجەلان تێپەڕیوە، بەڵام تائێستا داوکاریی چەکدانان لەلایەن پەکەکەوە جێبەجێنەکراوەو داواكاریهكانى پهكهكهش لهحكومهتى توركیا هیچى لێ سهوز نهبوه.
ماڵپەڕی خەبەرتورک لەڕاپۆرتێکیدا ئاشكرایكردوه، چاوەڕێدەکرێت لەمانگی نیساندا (واته ئهم مانگه) کۆنگرەی پەکەکە بۆ مەبەستی چەک دانان بەڕێوەبچێت، بەرلەوەش وهفدى ئیمراڵی پارتی یەکسانیو دیموکراسیی گەلان (دەم پارتی) لەگەڵ ڕەجەب تەیب ئەردۆغان سەرۆک کۆماری تورکیا کۆدەبێتەوە، بۆ ئەو مەبەستەش لەچەند ڕۆژی ئایندە سەرۆکایەتیی کۆمارى تورکیا ڕێکەوتێک بۆ دەم پارتی دیاریدەکات.
بەگوێرەی زانیاریی ماڵپەرەکە، دوای کۆبونەوەی لەگەڵ ئەردۆغان، وهفدى دەم پارتی سەردانی دورگەی ئیمراڵی دەکەنەوەو بۆ چوارەمینجار چاویان بە عەبدوڵڵا ئۆجەلان دەکەوێتەوە، چاوەڕێدەکرێت ئۆجەلان جارێکی دیکە جەخت لەچەک دانان بکاتەوەو دوای ئەو پەیامەش پەکەکە لەم مانگەدا کۆنگرەی هەڵوەشانەوەی دەبەستێت.
هاوکات سەرکردایەتی کەجەکە لەڕاگەیەندراوێکدا بەبۆنەی 4ی نیسان ساڵڕۆژی لەدایکبونی ئۆجەلان ڕایگەیاندوە، “گەل ئیدی دەیەوێت ئۆجەلان بەشێوەی ئازادکراوی لەنێو خۆیدا ببینێتو پێویستە ئازاد بکرێت”.
هاوکات چیدەم ئوچار هاوسەرۆکی پارتی هەرێمە دیموکراتەکان (دەبەپە) ڕەخنەی لەدەسەڵات گرتوەو دەڵێت:”دوڵەتی تورکیا لەبەرامبەر پرۆسەی ئاشتی بێدەنگ ماوەتەوەو ئەمەش مایەی قبوڵکردن نییە، دەسەڵات تائێستا لەبەرامبەر بانگەوازەکەی ئۆجەلان هەنگاوی کردەیی نەناوە”.
پێشهاتەکان لەکاتێکدان پرۆسەیەکی نوێ لەتورکیاو باکوری کوردستان دەستیپێکردوە بەمەبەستی چارەکردنی پرسی کورد، بهڵام تائێستا پهكهكه هیچ زانیارییو ههواڵێكى لهبارهى كۆنگرهكهى خۆیهوه سازنهكردوهو مهرجیشى بۆ سازكردنى ئهو كۆنگرهیه ئامادهبونى خودى عهبدوڵڵا ئۆجهلانه لهناو كۆنگرهكهداو جهختدهكاتهوه، “پێویسته ئاپۆ خۆى لهكۆنگرهدا ئامادهبێتو ئهو داواكارییه ئاراسته بكات”.
قەندیل پرێس