به‌په‌له

موقتەدا سەدر بایکۆتکردنی هەڵبژاردنەکانی راگەیاند

موقتەدا سەدر، سەرۆکی رەوتی نیشتمانیی شیعە، بایکۆتکردنی پرۆسەی هەڵبژاردنی داهاتووی عێراقی راگەیاند و هۆکارەکەشی بۆ بەردەوامبوونی گەندەڵی دەگەڕێنێتەوە. داواشی لە لایەنگرانی دەکات، بایکۆتی دەنگدان و بەربژێربوون بکەن.

سەدر لە وەڵامی پرسیاری لایەنگرانیدا سەبارەت بە بۆچوونی لەبارەى رۆڵیان لە ئامادەکارییەکان بۆ هەڵبژاردنەکانی داهاتوودا، رایگەیاندووە “با هەمووان بزانن، بەهۆی بەردەوامبوونی گەندەڵییەوە، بەشداری لە هەڵبژاردنێکی خواروخێچدا ناکەم”.

دەشڵێت، “هەڵبژاردنەکان ئامانجیان تەنیا بەرژەوەندیی تائیفەگەری و حیزبییە و دوورە لە نەهامەتییەکانی گەلی عێراق و ئەو کارەساتانەی لە ناوچەکە روودەدات، هۆکارى سەرەکیی تێوەگلانی عێراق و گەلەکەیەتی لە کۆمەڵکوژییەک، کە هیچ بەرژەوەندییەکیان تیادا نییە”.

موقتەدا سەدر دەشڵێت، “چۆن پێشتر فەرمانی بە لایەنگرانی رەوتی نیشتمانیی شیعە کردووە دەنگبدەن، ئەمڕۆ داوایان لێدەکەم بایکۆتی دەنگدان و بەربژێربوون بکەن.

سەدر جەخت لە بەردەوامبوون لە قوربانیدان لەپێناو عێراقدا دەکاتەوە و دەڵێت،  هیچ کەمتەرخەمییەک لەو بارەیەوە ناکەن.

دووبارە هەوڵبدەرەوە

سەرکردەی ڕۆحیی دروزەکانی سوریا: بەرەو مافی چارەی خۆنووسین هەنگاو دەنێین و پێکهاتن لەگەڵ دەسەڵاتدارانی ئێستادا مەحاڵە

قەندیل پرێس شێخ حیکمەت هیجری، سەرکردەی ڕۆحیی دروزەکانی سوریا ڕایگەیاند کە کاروانی کۆمەڵگەکەیان بە هەنگاوی …

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *