سکاڵای سەر دڵشاد بارزانی بە تۆمەتی پەیوەندی لەگەڵ ئیسرائیل گەیشتە دادگای بەغداد

قەندیل پرێس، بەغداد

دوێکە 24ـی ئاداری 2025 داوکاری گشتی دۆسییەی بەشداری دڵشاد بارزانی لە ئاهەنگی نەورۆز لە باڵیۆزخانەی ئیــسرائیل ئاراستەی دادگای لێکۆڵینەوەی 3ـی کەرخ لە شاری بەغداد کرد.

هەروەها هەر دوێکە دکتۆر محمد خەفاجی ئەندامی لیژنەی یاسای پەرلەمانی عێراق نووسراوی ئاراستەی داواکاری گشتی کردووە بۆ جوڵاندنی سکاڵا لە سەر هەمان دۆسییە، هەمان پەرلەمانتار داوای لە فوئاد حوسێن وەزیری دەرەوە کردووە رێوشوێن بگرێتەبەرو لە دادگای تایبەتمەند سکاڵا تۆماربکات.

لایەنە شیعەکان بەهۆی ئیدارەی ترەمپ فشاریان لەسەرە بۆیە لە ئێستادا زۆر قسە لە سەر ئەم دۆسییە ناکەن، بەڵام ژمارەیەک پەرلەمانتاری سەربەخۆ واز لە دۆسییە ناهێن و حکومەتی سوودانی و دەسەڵاتی دادوەری ئیحراج دەکەن.

لە رێککەوتی 21ـی ئاداری 2025 دوای ئەوەی دڵشاد بارزانی برای مەسعود بارزانی سەرۆکی پارتی دیمۆکراتی کوردستان و نوێنەری حکومەتی هەرێمی کوردستان لە ئەڵمانیا لە ئاهەنگی نەورۆز کە لە لایەن باڵیۆزخانەی ئیسـرائیل رێکخراو بوو بەشداربوو لە بەغداد سکاڵا لە سەر دڵشاد بارزانی تۆمار کرا.

سکاڵاکەی سەر دڵشاد بارزانی بە تۆمەتی پەیوەندی لەگەڵ ئیسرائیل لە کاتێکدایە فراکسیۆنی پارتی دیمۆکراتی کوردستان لە ئەنجومەنی نوێنەرانی ئێراق لە ساڵی 2022 دەنگیان بە یاسایەک لە پەرلەمانی عێراق داوە کە بەستنی پەیوەندی لەگەڵ ئیسـرائیل بە تاوان دەناسێنێ.

 

دووبارە هەوڵبدەرەوە

پەکەکە: هەموو هێزەکانمان لە تورکیا دەکشێنینەوە

لە کۆنفرانسێکی رۆژنامەڤانیدا پەکەکە رایگەیاند، هەموو هێزەکانی گەریلا لە تورکیاوە دەکشێننەوە و بەشێکیان بە تەواوی …

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *