دوران كاڵكان: “ئەو کۆنگرەیەی عەبدوڵڵا ئۆجەلانی تێدا ئامادەنەبێت، ئێمه‌ چه‌ك دانانێین”

دواى په‌یامه‌كه‌ى ئۆجه‌لان‌و وه‌ڵامدانه‌وه‌ى له‌لایه‌ن په‌كه‌كه‌وه‌، ئێستا قه‌ندیل په‌یامى نوێى هه‌یه‌، سه‌ركرده‌یه‌كى دیاریى پارتى كرێكارانى كوردستان (په‌كه‌كه‌)ش ده‌ڵێت:”ئەو کۆنگرەیەی عەبدوڵڵا ئۆجەلانی تێدا ئامادەنەبێت، ئێمه‌ چه‌ك دانانێین”.

دوران کاڵکان ئەندامی کۆمیتەی بەڕێوەبەریی پارتی کرێکارانی کوردستان (پەکەکە) ئاشكرایكرد، “ئێمه‌ وه‌ك په‌كه‌كه‌ بڕیارێكى نوێ‌و به‌په‌له‌مان هه‌یه‌، ئه‌ویش ئه‌وه‌یه‌، ئەو کۆنگرەیەی عەبدوڵڵا ئۆجەلانی تێدا ئامادەنەبێت وه‌كو كۆنگره‌ى په‌كه‌كه‌، ئه‌وا په‌كه‌كه‌ ناتوانێت بڕیاری چەکدانان بدات، بۆیه‌ جه‌ختده‌كه‌ینه‌وه‌ تاکە کەس کە بتوانێت ئەمە بکات ئۆجەلانەو تەنها ئەو دەتوانێت ئەو بڕیارە بۆ پەکەکە بدات”.

ئه‌و سه‌ركرده‌ دیاره‌ى په‌كه‌كه‌ ڕاشیگەیاندوە، “ئەم نەورۆزە، نەورۆزی ئازادی ئۆجەلان دەبێت‌و هەموان دەیانەوێت هەلومەرجی ژیان‌و کاری ئازادی بۆ ئۆجەلان بڕەخسێت‌و لەبەرامبەردا ئەشکەنجەو گۆشەگیریی ئیمراڵی هەڵبوەشێتەوە، بەهیواین نەورۆزی ئەمساڵ ببێتە نەورۆزی ئازادیی ئۆجەلان‌و تورکیاو ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستیش دیموکرات بێت”.

ده‌شڵێت:”داوا لەهاوڵاتییانی باکوری کوردستان، گەلانی تورکیاو ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست دەکه‌م، بەلێشاو ڕوبکەنە گۆڕەپانەکانی نەورۆزو بەجۆش‌و خرۆشەوە نەورۆز پیرۆز بکەن، لەهەمانکاتدا بەدەنگێکی بەرز داوای ئازادی ئۆجەلان بکەن”.

دووبارە هەوڵبدەرەوە

Featured Video Play Icon

هێرشی دڕۆنیی نوێی ڕێژیمی کۆماری ئیسلامی ئێران بۆ سەر بنکەکانی حیزبی دێموکرات لە کۆیە

ئێوارەی ئەمڕۆ شەممە ١٥ی خاکەلێوە، کاتژمێر ٧، کەمپە مەدەنییەکانی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران لە نزیک …

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *