جەمیل بایک: جگە لە ڕێبەر ئاپۆ هیچ کەسێکی دیکە ناتوانێت کۆنگرە ببەستێت و ئەنجامی بدات

هاوسەرۆکی کەجەکە ڕایگەیاند، بۆ ئەوەی پەکەکە کۆنگرە خۆی ببەستێت، دەبێت تورکیا مەرجەکانی ئاگربەست جێبەجێ بکات و دەشڵێت: پێویستە لە پەرلەمانی تورکیاوە هەندێک یاسا هەموار بکرێنەوە.

جەمیل بایک، هاوسەرۆکی کۆما جڤاکێن کوردستان- کەجەکە لە چاوپێکەوتنێکدا لەگەڵ میدیای نزیک لە پەکەکە وتی: بۆ ئەوەی پەکەکە بتوانێت کۆنگرە ببەستێت و چەکانێت و خۆی هەڵبوەشێنێتەوە، دەبێت مەرجەکانی ئاگربەست لەلایەن تورکیاوە جێبەجێ بکرێت.

هاوسەرۆکی کەجەکە جەختی لە ئامادەیی ئۆجالان بۆ بەڕێوەبردنی کۆنگرە کردەوە و دەڵێت: جگە لە ڕێبەرەکەیان کەسی تر ناتوانێت کۆنگرە بەڕێوە ببات و بڕیار بدات، بۆیە دەبێت ئۆجەلان خۆی ڕێنمایییەکان بخاتە بەردەم کۆنگرە.

بایک وتیشی: دەبێت لە پارلمانی تورکیا کۆمیسیۆن دابمەزرێنێت و هەندێک لە یاساکانی دەستور هەموار بکرێتەوە و سیستەمی ئیمرالی کۆتایی پێبهێنرێت.

ڕاشیگەیاند، هەڵوێستی کۆمەڵگای نێودەوڵەتی دوای بانگەوازەکەی ئۆجەلان ئەرێنی بو، بەڵام دەبێت هەنگاوی کرداری بۆ سەرخستنی پڕۆسەی چارەسەری پرسی کورد ببینن و ئەرک و بەرپرسیارێتی خۆیان جێبەجێ بکەن.

دووبارە هەوڵبدەرەوە

Featured Video Play Icon

هێرشی دڕۆنیی نوێی ڕێژیمی کۆماری ئیسلامی ئێران بۆ سەر بنکەکانی حیزبی دێموکرات لە کۆیە

ئێوارەی ئەمڕۆ شەممە ١٥ی خاکەلێوە، کاتژمێر ٧، کەمپە مەدەنییەکانی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران لە نزیک …

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *