شەڕ گەیشتە گەڕەکە کوردیەکانی حەلەب و قوربانی هەن

قەندیل پرێس

چەکدارانی سەربە تورکیا و دەسەڵاتی نوێی ڕژێمی دیمەشق هێرشیان کردە سەر بازگەی “ئەلعەوەرید” لە گەڕەکی شێخ مەقسود لە حەلەب.

زاهیدە شێخۆ چاڵاکوانی حەلەب بە قەندیل پرێسی راگەیاند: لە ئەنجامی هێرشەکانی گروپە چەکدارەکانی سەر بە تورکیا بۆ سەر گەڕەکی کورد نشینەکان لە حەلەب، ٣ ئەندامی ئاسایشی ناوخۆی سەر بە یەکینەکانی پاراستنی گەل یەپەگە و هاوڵاتییەک بریندار بوون.

هێزەکانی ئاسایشی ناوخۆی کوردی و پاراستنی گەڕەکەکان وەڵامی هێرشەکانیان دایەوە و شەڕ و پێکدادان بەردەوامە.

 

دووبارە هەوڵبدەرەوە

قوتابییانی قوتابخانەی پەروین ئیعتسامی لە شاری جوانڕۆ لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان، دوای دوو قوتابخانەی دیكە سروودی شۆڕشگێڕی دەڵێنەوە

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *