قەسەدە: هەموو هێرشەکان تێکشکێندراون

قەسەدە ئاماری کۆتا ٢٤ کاتژمێری بەرخۆدانی شەڕڤانان و هێرشە داگیرکارییەکانی ئاشکرا کرد و ئاماژە بەوەکراوە وەک هەمیشە سەرتاپاکی هێرشەکان تێکشکێندراون.

ناوەندی ڕاگەیاندنی هێزەکانی سووریای دیموکراتیک (قەسەدە) بە ڕاگەیاندراوێک ئاماری کۆتا ٢٤ کاتژمێری بەرخۆدانی شەڕڤانان و هێرشە داگیرکارییەکانی دەوڵەتی تورک و چەتەکانی بڵاو کردەوە.

ڕاگەیاندراوەکەی قەسەدە بەم شێوەیە:

“دوێنێ (دووشەممە) چەتەکانی دەوڵەتی تورکی داگیرکەر لە دەوروبەری پردی قەرەقۆزاق هێرشیان کردە سەر خاڵی هێزەکانمان، بەڵام شەڕڤانانمان سەرجەم هێرشەکانیان تێکشکاند.

سوپای تورکی داگیرکەر و چەتەکانی گوندەکانی تینا، جعدە، بیر حسۆ، خەسەق، دیکان، مەلحە، قەلهیدە، سیا، کەژ و بەرزاییەکانی سێڤێ و پردی قەرەقۆزاقیان تۆپباران کرد. جێی ئاماژەیە زیاتر لە ٦٠ گولـلە هاون، تانک و مووشەکیان بەسەر ئەو ناوچانە باراندووە. لەئەنجامی تۆپبارانەکاندا، زیانی ماددی زۆر بەر ماڵ و موڵکی دانیشتووانی ناوچەکە کەوتووە. هێزەکانی داگیرکەر بە پشتیوانی تۆپخانەکانیان هێرشیان کردە سەر پێگەکانمان. بەڵام شەڕڤانانمان وەڵامی هێرشەکانیان دایەوە و شەڕێکی توند هاتە ئاراوە. لە ئەنجامدا چەتەیەکی زۆر کوژران و ئەوەندەش کە ڕوون بووەوە ٣ ئەندامی چەتەکان بریندار بوون. هەروەها یەکینەکانی شەهید هاروون گورزیان لە ئۆتۆمبێلێکی سەربازی چەتەکان وەشاند. هەروەها شەڕڤانانمان لە دەوروبەری پردەکە هێرشی دووەمیان تێکشکاند. لە ئەنجامدا ژمارەیەک لە چەتەکان کوژراون و ژمارەیەکی دیکەشیان برینداربوون، جێی ئاماژەیە ژمارەی کوژراو و بریندارەکان بە روونی نەزانراوە.

لە بەرەی عەین عیسا؛ سوپای داگیرکەری تورکیا و چەتەکانی گوندی ئەبو سرایان لە ڕۆژئاوای عەین عیسا بە چڕی بۆردومان کرد. لە ئەنجامدا تۆپبارانەکە زیانی ماددی بە ماڵ و موڵکی مەدەنی هاوڵاتیان گەیاند. هەروەها فڕۆکە بێفڕۆکەوانەکانی دەوڵەتی داگیرکەر بە درێژایی ڕۆژ بەسەر ئاسمانی عەین عیسا، شاری کۆبانێ و دەوروبەریدا سووڕاونەتەوە.”

دووبارە هەوڵبدەرەوە

Featured Video Play Icon

هێرشی دڕۆنیی نوێی ڕێژیمی کۆماری ئیسلامی ئێران بۆ سەر بنکەکانی حیزبی دێموکرات لە کۆیە

ئێوارەی ئەمڕۆ شەممە ١٥ی خاکەلێوە، کاتژمێر ٧، کەمپە مەدەنییەکانی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران لە نزیک …

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *