ساڵح موسلم، ئەندامی دەستەی سەرۆکایەتی پارتی یەکێتی دیموکرات (پەیەدە) سەبارەت بە پەیامی عەبدوڵا ئۆجالان، قسەی بۆ کەناڵی “عەرەبی”ـیە کرد.
ساڵح موسلم، ڕوونی کردەوە، کە ئەو بانگەوازە لە چوارچێوەی پێشبینیکراو دەرنەچووە و وتی: گەلی کورد بۆ پاراستنی خۆی چەکی هەڵگرتووە و کاتێک کۆمەڵگە بپارێزرێت و دەرفەت بۆ گەل بڕەخسێنرێت کە خۆی ڕێکبخات، ئەوکات هیچ پێویستییەک بە چەک نامێنێت.
ئاماژەی بەوەشکرد، ڕێبەری گەلی کورد باوەڕی وایە، کە خەباتی سیاسی باشترە و وتی: ئێمەش پشتگیریی ئەم بانگەوازە دەکەین، لەبەر ئەوەی ئێمەش لە باکوور و ڕۆژهەڵاتی سووریا بۆ خۆپاراستن چەکمان هەڵگرتووە و ئەگەر هێرشەکان لەسەرمان بوەستن هیچ پێویستییەک بە چەک نامێنێت، چونکە ئێمە عاشقی چەک نین.
قەندیل پرێس