هەسەدە: 12 شەڕڤان و هاونیشتمانی بەهۆی بۆردوومانی تورکیاوە شەهیدبوون

هێزەکانی سووریای دیموکرات رایگەیاند، بەهۆی بۆردوومانەکانی تورکیاوە بۆ سەر بارەگای هێزەکانیان و هاونیشتمانییانی سڤیل، 12 کەس شەهیدبوون.

هەسەدە لە راگەیەندراوێکدا دەڵێت، پاشنیوەڕۆی چوارشەممە، فڕۆکە و درۆنی تورکیا چەند ناوچەیەکیان لە گوندەوارى روەیشد لەناوچەی شەدادی لە باشووری حەسەکە بۆردوومانکردووە.

بەگوێرەى راگەیەندراوەکە، فڕۆکە و درۆنەکانی تورکیا 16جار ناوچەکەیان بۆردوومانکردووە، هەروەها ئۆتۆمبێلێکی مەدەنیش بۆردوومانکراوە، کە شوانکارەی تیادابووە.

هەسەدە ئاشکرایکردووە، بەهۆی بۆردوومانەکانەوە، چوار شەڕڤان و شەش کرێکاری سڤیل و دوو شوان شەهیدبوون.

دووبارە هەوڵبدەرەوە

قەدەغەکردنی هاتنی کرێکارانی ڕۆژهەڵات بۆ هەرێمی کوردستان لەلایەن ئێرانەوە

​کۆماری ئیسلامیی ئێران لە ڕێگەی ناردنی کورتەنامە بۆ کرێکارانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان، هاتنی ئەوانەی بۆ دابینکردنی …

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *