بڕیارە دوای گەیشتنی مامۆستایان و فەرمانبەرانی ناڕازی ناوچەکانی دیکە، پێکەوە بچنە شاری هەولێر و لەوێ گردبوونەوە ئەنجام بدەن.
لە ئێستاشدا مامۆستایان و فەرمانبەرانی ناڕازی لە ئیدارەی ڕاپەڕێن، چەمچەماڵ لە چاوەڕوانی گەیشتنی مامۆستایانی پارێزگای سلێمانی و گەرمیانن.
لە دوێنێوە لە هەموو بازگەکانی هەولێر ڕێگە بە هاوڵاتییانی ناوچەکانی دەرەوەی پارێزگای هەولێر نادرێت ڕووبکەنە ئەو شارە و لێکۆڵینەوە لە هاوڵاتییان دەکرێت و سەیری کارتی زانیاری و نیشتیمانی هاوڵاتییان دەکەن.
ئەمڕۆش ئومێد خۆشناو، پارێزگاری هەولێر لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەنووسییدا ئاماژەی بەوەدا، هەولێر میواندۆستە بەڵام تاقەتی میوانی لەو جۆرەی نییە.
بڕیارە ئەمڕۆ، مامۆستایان و فەرمانبەرانی ناڕازیی لە هەموو شار و شارۆچکەکانەوە ڕوو بکەنە شاری هەولێر و گردبوونەوەی جەماوەریی ئەنجام بدەن.
قەندیل پرێس