به‌په‌له

هەسەدە: شەڕڤانان وەڵامی هێرشەکانییان دایەوە و دوو چەتە کوژران

قەسەدە ڕایگەیاند، لە ئەنجامی وەڵامدانەوەی هێزەکانییاندا لە دەوروبەری بەنداوی تشرین و گوندەکانی منبجدا، دوو چەتە کوژراون و چەندانی دیکەش بریندار بوون، هەروەها حەشارگەیەکی داگیرکەرانیش لەناوبراوە.

ناوەندی ڕاگەیاندنی هێزەکانی سووریای دیموکراتیک- قەسەدە ئاماری شەڕ و ئاڵۆزییەکانی دەوروبەری بەنداوی تشرین و گوندەکانی منبجی لە ڕاگەیاندراوێکدا بڵاوکردەوە.

لە ڕاگەیاندراوەکەیدا ئاماژەی بەوەکردووە، لە ئەنجامی چالاکی وەڵامدانەوەی هێزەکانییاندا لە گوندەكانی باکووری تشرییندا گورزیان لە گردبوونەوەی گرووپە چەتەکان داوە و لە ئەنجامدا دوو چەتە کوژران.

هەروەها قەسەدە، ئاماژەی بە ڕیزە چالاکییەکی هێزەکانیان لە هەرێمی گردی قەرەقۆزاق و دەوروبەرییدا کرد، کە ژمارەیەک سەربازیی سوپای تورک و چەتەکانی بریندار بوون و حەشارگەیەکی داگیرکەران خاپوور کرا.

لە بەردەوامی ڕاگەیاندراوەکەدا باسی لەوەکرد، لە دەوروبەری شاری دێر حافیر فڕۆکەی بێفڕۆکەوان سەنگەرێکی هێزەکانمانی بۆردوومان کرد و لە ئەنجامدا دوو شەڕڤانمان شەهید بوون.

ئاماژەی بەوەشکرد، سوپای تورک هەوڵیدا بە فڕۆکەی خۆکوژییەوە گورز لە سەنگەرێکی هێزەکانمان بدات، بەڵام شەڕڤانانمان بە پسپۆرییەوە هەردوو فڕۆکەکەیان خستە خوارەوە.

لە کۆتاییشدا دەڵێن، وێڕای بەردەوامی هێرشە ئاسمانییەکانی دەوڵەتی داگیركەری تورک، گوندەکانی باشووری کۆبانێ، شارۆچکەی سرین و گوندەکانی باشووری منبج و گوندەكانی باکووری بەنداوی تشرین بە نزیکەی ٢٠٠ تۆپی قورس و تانک تۆپباران کران، لە ئەنجامدا زیانی ماددی بەر موڵک و ماڵی هاوڵاتییانی مەدەنی کەوتووە.

دووبارە هەوڵبدەرەوە

کۆمەڵی دادگەری دووبارەکردنەوەی هەڵبژاردن بە تاکە ڕێگای دەرچوون لە قەیرانی هەرێم دەزانێت

​قەندیل پرێس ​ئەنجوومەنی سەرکردایەتی کۆمەڵی دادگەریی کوردستان بە سەرپەرشتی عەلی باپیر لە شاری هەولێر کۆبووەوە …

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *